
ئاڵای بزووتنەوەی گۆڕان
ئاڤا نیوز
كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، فەرمانگەی کاروباری حیزب و ڕێکخراوەکانی ڕاسپارد بە ڕاوێژ لەگەڵ هەردوو ئاڕاستەکەی بزووتنەوەی گۆڕان، وادەی نوێی کۆنگرەی ئەو حیزبە دیاریی بکەن.
وێنە گەورەکە: ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق کۆبووەوە و لەبارەی كۆنگرەی بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاریدا فەرمانگەی کاروباری حیزب و ڕێکخراوەکان بەهەماهەنگی لەگەڵ هەردوولایەنی داواکار، وادەیەکی نوێ بۆ کۆنفرانسی نیشتمانی گۆڕان دیاری بکرێت.
زانیاریی زیاتر: مەرجی ئەنجوومەنی کۆمسیاران ئەوەیە دەبێت وادەی كۆنفرانسەكە لەو وادەیە تێپەڕ نەكات كە لە بڕیاری ئەنجوومەنی كۆمیسیاران لە 11ی ئەیلوولی 2024دا دیاریكراوە و بەگوێرەی ئەو بڕیارە نابێت کۆنگرەی گۆڕان لە 11ی ئازاری ئەمساڵ زیاتر دوابکەوێت.
لەلایەکی دیکە: ئێستا بزووتنەوەی گۆڕان بەسەر دوو ئاڕاستەی جیاوازدا دابەش بووە، بڕیاربوو 2ـی ئەم مانگە گۆڕانی "گەڕەكی كوردسات" بەسەرۆكایەتیی دانا ئەحمەد مەجید، کۆنفرانس ببەستێت، بەڵام لەسەر داوای کۆمیسیۆن دواخرا.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: "گۆڕانی گردی زەرگەتە"ش بە سەرۆكایەتیی چیا نەوشیروان مستەفا دەڵێن، 22ـی ئەم مانگە لە گردی زەرگەتە كۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕان دەكەن و زۆرینەی ئەندامانی جڤاتی هەڵبژێردراو لەگەڵ ئەوانن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە