دیمەنی سەنتەری قەزای هەریر
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک گوندی ناحیەی باسرمە لە قەزای هەریر گرفتی خزمەتگوزاریی و نەبوونی ئاو و کارەبا و پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیانیان هەیە و داوا لە ئاڤا دەکەن دەنگیان بە لایەنی پەیوەندیدار بگەیێنن.
وێنە گەورەکە: لەکۆیی 54 گوندی ناحیەی باسرمە نزیکەی 25 گوندی ناحیەکە کە سەر بە قەزای هەریرە لە باکووری خۆرهەڵاتی پارێزگای هەولێر، گرفتی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی هەیە وەک: ئاو، کارەبا، ڕێگاوبان، قوتابخانەی ئامادەیی و کەمی خزمەتگوزاری تەندروستییەکان.
زانیاریی پەیامنێر: هیشام سەعید، پەیامنێری ئاڤا میدیا چووەتە گوندەکان و بەدواداچوونی بۆ دۆخ و گوزەرانی گوندنشینەکان کردووە، گفتوگۆی لەگەڵ گەنجێک کردووە بە ناوی ئەحمەد، کە بەهۆی نەبوونی قوتابخانەی ئامادەیی لە پۆلی شەشەوە وازی لە قوتابخانە هێناوە.
لێدوانی فەرمی: دایە حاجیەک کە دانیشتووی یەکێک لەو گوندانەیە، ئەو پەتای گرتووە و دەڵێت:
- دەرمانمان نییە.
- ئەو گوندانە بەدەست خراپی و شێواوی ڕێگایەکی نزیک 16 کیلۆمەترییەوە دەناڵێنن کە 25 گوند بە ڕێگای سەرەکی هەولێر شەقڵاوە دەبەستێتەوە.
- گرفتی کارەبای مۆلیدە، کەمی ئاو و کارەبای نیشتمانیمان هەیە.
لەلایەکی دیکەوە: شێروان جەلال، قایمقامی قەزای هەریر بۆ ئاڤا میدیا دەڵێت: بەزووترین کات هەوڵی جدی دەدەین بۆ چارەسەرکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و چاککردنی ڕێگاکەیان لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، ئەوەشی دەمێنێت بەغدا بە بەرپرس دەزانێت، چوونکە بودجەی پێویست بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان نانێرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە