
باڵەخانەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە وەزارەتی داریی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەبارەی مووچە و فەرمانبەران بەڕێوەچوو کە هەردوو تیمی خانەنشینی و میلاکات تیایدا بەشداربوون.
چیرۆکی سەرەکی: هەفتەی ڕابردوو دوو تیمی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدایان کرد، کە تیمێکیان بەسەرۆکایەتیی مریەم عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی بوو، کە لە گفتوگۆکانیان دوای چاوەوەڕوانییەکی زۆر رێککەوتنی کۆتایی لەبارەی هاوتاکردن و ناردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی لێ کەوتەوە، تیمی دووەمیش بەسەرۆکایەتیی نەهرەوان گەنجۆ، بەڕێوەبەری میلاک بوو لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بودجە.
زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا کە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری بەشدار بوو، ئەو سەرنج و تێبینیایەنی وەزارەتی دارایی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان هەیانبووە هەم لەبارەی فەرمانبەران و هەم لەبارەی خانەنشینان خراونەتەڕوو.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا میدیا زانیویەتی، دوای ئەوەی کێشەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی کۆتایی هات، لەمەودوا گۆرانکاری لە مووچەی فەرمانبەران دەستپێدەکات، واتا ئەوانەی ئێستا لە ئەرکدان، گۆڕانکارییەکانیش زۆر و فراوانن، مووچەی بەشێک لە فەرمانبەران کەم دەکات بەتایبەت فەرمانبەرانی پلە یەک و دوو و سێ، مووچەی بەشێکی فەرمانبەرانیش زیاد دەکات ئەوانەی پلەی وەزیفییان نزمە.
هۆکارە زانراوەکان: بەغدا داوای هاوتاکردنی پلەی وەزیفی کردووە و دەبێت سەرجەم پلە وەزیفییەکان وەک بەغدا لێ بکرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز