
وێنەی ئاڵای ئیتاڵیا
ئاڤا نیوز
شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیایان كرد و بەڵێنی هاتنی ژمارەیەكی زیاتری وەبەرهێنەرانی ئەو وڵاتەیان لە بەرپرسانی ئیتاڵیا وەرگرت.
وێنە گەورەكە: له دووهمين ڕۆژى کۆڕبەندی ئابووريی هەرێمی کوردستان - ئیتاڵیا، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتيی سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و بەیاوەری بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سهرچاوهكانى ئاو و محهمهد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، سەردانی کۆنفیدراسیۆنی گشتيی پیشەسازيی ئیتاڵیایان کرد و لەلایەن ماورۆ باتۆکی، بەڕێوهبەری گشتيی بەرەوپێشبردنی سیستەمی ئیتاڵیا لە وەزارەتی دەرەوەی ئهو وڵاته و هاوکاريی نێودەوڵەتی و مارکۆ فالێساتی، ڕاوێژکاری جێبەجێکاری سیاسەتی بازرگانی و هاوکاريی نێودەوڵەتی، لە کۆنفیدراسیۆنی پیشەسازيی ئیتاڵیا پێشوازیيان لێ کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەڕی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، شاندی هەرێمی كوردستان لەلایەن جۆرجیۆ سیلی، جێگری وەزیری دەرەوەى ئيتاڵيا پێشوازیيان لێ کرا و پێشهاتە سیاسی و سەربازیيەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاووتوێ کران، خاڵێکی ديكهى گفتوگۆکان کاریگەريی ئیدارەی نوێی ئهمهريكا بوو لەسەر ناوچەکە بە گشتی.
لەگۆشەیەكی دیكەوە: لەمیانی كۆبوونەوەكاندا، وەبەرهێنەرانی كوردستان و ئیتاڵیا بۆچوونی خۆیان ئاڵوگۆڕ كرد بەمەبەستی پەرەپێدانی وەبەرهێنانی ئیتاڵیا لە هەرێمی كوردستان و شاندە كوردستانییەكە، بەڵێنی ئەوەیان وەرگرت، لە ئایيندەدا وەبەرهێنەرانی ئیتاڵی دێنه هەرێمی کوردستان.
لایەنە ئەرێنییەكان: بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا پشتگیريی سەربازی و ئابووريی خۆیان بۆ ههرێمى كوردستان و مانەوەیان لە ناوچەكە دووپات كردهوه و جگە لە ڕاوێژی سەربازی لەبوارەكانی دیكەش هەماهەنگ دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە