
ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی سووریا ئاشکرای کرد، بەمزووانە سەردانی بەغدا دەکات، ئەندامێکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "لیژنەکەمان ئاگاداری ئەو سەردانە نییە".
وێنە گەورەکە: ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لە لووتكەی جیهانیی حكومەتەكان بۆ ساڵی 2025 لە دوبەی بەشداریی کرد و لە گفتوگۆیەکی لەگەڵ ڕۆژنامەی "قەبەس"ی کوێتی ئاشکرای کرد، لە ڕۆژانی داهاتوودا سەردانی عێراق دەکات.
لێدوانی فەرمی: موختار موسەوی، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند:
- هیچ کام لە ئەندامانی لیژنەکەیان ئاگاداری ئەو سەردانە نییە و هیچ زانیارییەکیان لەسەری نییە.
- سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی سووریا ئەگەر لەژێر فشاری دەرەکیدا بێت پێشوازی لێناکرێت، بەڵام ئەگەر خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی عێراق و سنوورەکانی بکات، ئەوا بەخێربێت.
ئەمەش بزانە: لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، پەیوەندیی نێوان سووریا و بەغدا ساردیی بەخۆیەوە بینی و تاوەکو ئێستا جگە لە حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق هیچ بەرپرسێکی باڵای عێراق سەردانی دیمەشقی نەکردووە، لەبەرامبەردا تاوەکو ئێستا هیچ بەرپرسێکی سووریاش سەردانی بەغدای نەکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا