
سێ لە ئەندامانی باندەکە کە لەلایەن پۆلیسی هەولێر دەستگیرکراون
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر باندێکیان دەستگیرکردووە کە بەناوی کارکردن پارەیان لە خەڵک وەرگرتووە.
چیرۆکی سەرەکی: باندێک بەناوی کارکردن پەیوەندییان بە هاووڵاتییان کردووە و لەگەڵیان ڕێککەوتوون، دواتر داوایان کردووە سەردانییان بکەن لە ماڵەوە، بەڵام پێش ئەوەی خاوەنکارەکە بێت باندەکە داوایان لێکردووە پۆستێک کە لە شوێنێک دانراوە لەگەڵ خۆیان بهێنن و پارەی پۆستەکەش بدەن، ئەوکەسەی پارەکەشی وەرگرتووە، ئەندامی باندەکە بووە، بەوشێوە پارەیان لە خەڵک وەرگرتووە و تەلەفۆنیان داخستووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ڕایگەیاند:
- باندەکە دەستگیرکراون.
- باندەکە بەو شێوە فێلیان لە هاووڵاتییان کردووە، "یەکێک لە ئەندامانی باندەکە تەلەفۆنی بۆ خاوەن کارێک کردووە کە کار بۆ باندەکە بکات، دواتر داوای لە خاوەن کارەکە کردووە کە سەردانیان بکات لە ماڵەوە، بۆ ئەوەی کارەکە ببینێت و مامەڵەکە بکەن.
ڕێککەوتنەکە بەم شێوەیەیە: دوای ئەوەی مامەڵەکەیان کردووە، لە کاتی سەردانیکردندا، هەر ئەو کەسە تەلەفۆنی بۆ هەمان خاوەن کار کردووە کە لەسەر ڕێگەی خۆی پۆستێک هەیە بۆی وەربگرێت و پارەی پۆستەکەش بدات، بڕی پارەکە زۆر بووە، هەرچۆنێک بێت وایان لەو خاوەن کارە کردووە بڕوایان پێ بکات و پارەکە بدات، بۆیە پارەکەی داوە و پۆستەکەی وەرگرتووە تاکو دەگاتە شوێنی مەبەست، پارەکەی بدەنەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەو کەسەی کە پۆستەکەشی بە خاوەن کارەکە داوە و پارەکەی لێوەرگرتووە، ئەندامی هەمان ئەو باندە بووە، دوای ئەوەی کە پارەکە وەرگیراوە، تۆمەتباران ژمارە مۆبایلیان داخستووە.
لەلایەکی دیکەوە: پۆلیسی هەولێر، دەڵێت، هەر کەسێک فێڵی هاوشێوەی لێکراوە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە