
دەستگیرکردنی ژمارەیەک ئەندامی گرووپی چەکداری قوربان
ئاڤا نیوز
دوای کۆکردنەوەی زانیاریی ورد لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، ژمارەیەک ئەندامی گرووپی قوربان دەستگیرکران، کە پلانی ئەوەیان هەبوو خۆکوژی بە کۆمەڵ ئەنجام بدەن.
چیرۆکی سەرەکی: 'قوربان' گرووپێکى ئاینییە کە ئەندامەکانی شیعە مەزهەبن، یەکێک لە نەریتەکانیان ئەوەیە لەنێوان خۆیاندا تیروپشک دەکەن بۆ ئەوەی یەکێکیان خۆی بکاتە قوربانی بۆ 'خەلیفە عەلى کوڕى ئەبو تاڵیب'، دوای ئەوەی بڕیار بوو چەند ڕۆژی داهاتوو ئەو کارە ئەنجام بدەن، بەڵام پێش ئەوە تەواوی ئەندامەکان دەستگیر کران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراقی ڕایگەیاند: یەکێک لەو کەسانەی دەستگیرکراوە، ناوی 'ع.س' بووە، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە ئەو کەسە بەنیازبووە سێ ڕۆژی تر خۆی بکوژێت، بەڵام پێش ئەنجامدانی کارەکەی دەستگیر کراوە.
زانیاریی زیاتر: دوای بە دوای دەستگیرکردنی ئەو کەسە ژمارەیەک کەسی تریش دەستگیرکراون و سەرجەمیان ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کراون، تاوەکو لێکۆڵینەوەی زیاتریان لەگەڵ بکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا