
لۆگۆی بەشێک لە دراوە دیجتاڵییەکان
ئاڤا نیوز
لە ناوەندی پێشکەوتنە خێراکانی جیهانی تەکنەلۆژیای داراییدا، دراوی دیجیتاڵی وەک یەکێک لە دیارترین پەرەسەندنەکان دەردەکەوێت کە ڕای گشتیی جیهانی بە شێوەیەکی بەرچاو سەرقاڵ کردووە، لە عێراقدا ئەم بابەتە گرنگییەکی تایبەتی هەیە، چونکە مامەڵەکردن بەم دراوانە پرسیار لەسەر یاساییبوونیی و مەترسییە گریمانەکراوەکانی دەوروژێنێت.
وێنە گەورەکە: بانکی ناوەندی عێراق هەڵوێستی خۆی لەم بارەیەوە ڕوونکردووەتەوە، بە ئاماژەدان بەوەی کە مامەڵەکردن بەم دراوانە خۆی لە خۆیدا تاوانە، ئەویش پابەندە بە بڕگەکانی یاسای دژە سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر، جگە لەوەش مامەڵەکردن بە دراوی دیجیتاڵی چەند مەترسییەکی تێدایە، بەتایبەتی سەبارەت بە دزەکردن و ساختەکاریی ئەلیکترۆنی.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی بانکی ناوەندیی عێراق، بیتکۆین دراوێکی دیجیتاڵی مەجازییە کە تەنها بە شێوەی ئۆنلاین مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەبێ ئەوەی هیچ ئامادەییەکی فیزیکی هەبێت و بۆ کڕینی ئۆنلاین بەکاردێت، هاوکات پشتگیری لە پارەدان دەکات بە بەکارهێنانی کارتی بیتکۆین، یان لەوانەیە لە هەندێک حاڵەتدا بگۆڕدرێت بۆ دراوی کلاسیکی.
لێدوانی فەرمی:مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری ئابووری سەرۆکوەزیرانی عێراق لەو بارەیەوە دەڵێت، دراوی دیجیتاڵی لە عێراق قەدەغەکراون و ناتوانرێت لەم جۆرە "پیلانگێڕییانەی" کە سەرچاوەی نادیارە بەکاربهێنرێن، ئەمەش لە ئەنجامی تایبەتمەندیەکانیان و ئەگەری بەکارهێنانیان لە سپیکردنەوەی پارەدا.
- هەندێک جار دراوە دیجیتاڵییەکان دەتوانن هۆکارێک بن بۆ پاراستن لە هەڵئاوسان و مەترسییەکانی سەر دراو.
- سروشتی لامەرکەزی دراوە دیجیتاڵییەکان شتێکی ترسناکە، چونکە دراوێکی کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
- بەهۆی ئەو تایبەتەمەندییە لامەرکەزییەی هەیەتی دەبێتە هۆی سپیکردنەوەی پارە.
- هیچ کۆنترۆڵێک لەلایەن بانکی ناوەندی یان دەسەڵاتی دراوییەوە بەسەریاندا نییە.
- ڕێکخراوە مەترسیدارەکان ئەو جۆرە دراوە بۆ سپیکردنەوەی پارە بەکاریدەهێنن.
زانیاری زیاتر: یەکەم دراوی دیجیتاڵی لە ساڵی 2009 دەرچوو 'بیتکۆین بوو'، بەهۆی خێرایی گواستنەوەی دارایی و دوورکەوتنەوەیان لە ژێر چاودێری بانکی حکومی، بەخێرای لە تەواوی جیهاندا ناسرا.
لەلایەکی دیکەوە: مستەفا حەنتوش، توێژەری پسپۆر لە بواری دارایی و بانکی لە عێراق دەڵێت، ئەگەری هاتنە ناوەوەی دراوی دیجیتاڵی بۆ بازاڕی دارایی و دراوی عێراق بە دوور دەزانێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی هیچ سوودێکی بۆ کەرتی گەشەپێدان و ئابووری وڵات نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەملاو و ئەولا؛ تا چەند لەناوبردنی سەگی بێلانە دروستە؟
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرنامەی خانەقای ئاڤا لە مزگەوتی گەورەی سلێمانییە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پشووی کۆتایی ئەم هەفتەیە کەرتی تایبەتیش دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ناردنى مووچەى مانگى 4 تەنیا واژۆى تەیف سامى ماوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار خانەنشین چوار مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی بۆ گەنجینەکان: چەکی پارەکانتان ئامادە بکەن
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
وردبینی تەواو بوو؛ کەی مووچەی مانگی چوار دەنێردرێت؟