
دێرین عوزێر
ئاڤا نیوز
دوای زیاتر لە ساڵێک، دواجار کێشەی کوێخا دێرین بە سوڵحی عەشایەری چارەسەر کرا. کوێخا دێرین لەمبارەیەوە دەڵێت، "ئەمڕۆ کۆتایی بە کێشەکەمان هێنرا و بەم نزیکانە دەگەڕێمەوە هەرێمی کوردستان".
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 12-2-2024، دیوەخانی دێرین عوزێر کە پلەداری هێزی پێشمەرگەی سەر بە یەکەی 70ی یەکێتییە، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی سلێمانییەوە ڕووخێنرا، دواتر ئاسایشی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا وتی "بە داواکردنی سەرانە و پارە وەرگرتن لە سەرمایەدارێک، بڕیاری دەستگرتن بەسەر ماڵ و سامانی کوێخا دێرین دەرکراوە"، بەڵام دێرین عوزێر چووە دەرەوەی وڵات و دەستگیر نەکرا.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ 15-2-2025، بە ئامادەبوونی هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و زیاد جەبار، بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە سلێمانی و چەندین کەسایەتی دیکە، بە سوڵحی عەشایەری کێشەکەی کوێخا دێرین لەگەڵ ئەو ماڵەی لەلایەن پێشمەرگەکانی دێرین عوزێرەوە تەقەی لێکرابوو چارەسەر کرا.
لێدوانی فەرمی: کوێخا دێرین، لەبارەی سوڵحەکەوە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- هەرچەندە کێشەکە هی من نەبوو، بەڵکو دوو پێشمەرگەی من بوون، کە تەقەیان لە کوڕی ماڵێک کردووە و بە خراپی ئەزیەت بە قاچی گەیەندراوە و تاوەکو ئێستا چارەسەر وەردەگرێت، ئەم کێشەیەش بەشێوازێک زۆر گەورە کرا.
- بە هەوڵی کەسایەتییەکانی سلێمانی ئەمڕۆ کۆتایی بەم کێشەیە هێنرا و سوڵح کرا، بەڵام هیچ پارەیەکمان بەو ماڵباتە نەداوە، تەنانەت داوای خەرجی چارەسەرکردنی بریندارەکەشیان لێ نەکردووین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کوێخا دێرین ئێستا لە وڵاتی بەریتانیا نیشتەجێیە، وەک خۆی دەڵێت بەم نزیکانە دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان و هیچ گرفتێکی نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە