
کارمەندێکی دەزگای مین کە سەرقاڵی هەڵگرتنەوەی مینە لە یەکێک لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
کار بۆ پاککردنەوەی تەواوی خاکی هەرێمی کوردستان لە مین دەکرێت، دەزگای مینیش لەمبارەیەوە دەڵێت، "پێویستمان بە زیادکردنی بودجەیە بۆ ئەوەی هەنگاوەکانمان خێراتر بکەین".
وێنە گەورەکە: بەشێکی زۆر لە خاکی هەرێمی کوردستان، لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراق و بەهۆی شەڕی ئەو ڕژێمە لەگەڵ ئێران مینڕێژ کراوە، بەوهۆیەوە سەدان هاونیشتمانی گیانیان لەدەستداوە یان برینداربوون و بەشێکی جەستەیان لەدەست داوە. هاوکات ئەو ناوچانەی زۆرترین مینیان تێدا چێنراوە، پێنجوێن، باڵەکایەتی و چۆمانن.
لێدوانی فەرمی: ئاکار خالید، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی دەزگای مین بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە ساڵی 2020 گرێبەستی ئەو ئۆتۆمبێلانەی تیمەکانی دەگواستینەوە هەڵوەشایەوە، بۆیە ناچار بووین زۆرجار 10 کیلۆمەتر بە پێ بڕۆین تا بە کێڵگەکانی مین بگەین، ئەمەش هەنگاوەکانی پاککردنەوەی و هەڵگرتنەوەی مینی لە ناوچەکان خاوکردەوە.
لەلایەکی دیکەوە: دەزگای مین داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، بودجەکەی بۆ زیاد بکات، بۆ ئەوەی هەنگاوەکانی پاککردنەوەی کێڵگەکانی مین خێراتر بکرێت، ئێستا بەهۆی کەمی تیم و هۆیەکانی گواستنەوە و ئامێرەکانەوە کارەکان سستن.
ژمارەکان وادەڵێن: 776 کیلۆمەتر دووجا لە ڕووبەری هەرێمی کوردستان مینڕێژ کرابوو، لەو ژمارەیەش 520 کیلۆمەتر دووجا پاککراوەتەوە و 256 کیلۆمەتر دووجا ماوە، کە دەکاتە نزیکەی سێ هەزار کێڵگەی مین.
زانیاریی زیاتر: زۆرترین جۆری ئەو مینەی لە خاکی هەرێمی کوردستان چێنراوە، مینی دژە کەسین و زیاتر لە ناوچە شاخاوییەکان چێنراون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە ساڵی 1991 تاوەکو ئێستا نزیکەی 14 هەزار کەس بەهۆی مینەوە گیانیان لەدەست داوە.
باکگراوند: بەگوێرەی ڕێککەوتننامەیەکی نێودەوڵەتی کە عێراق واژۆی لەسەر کردووە، بازرگانیکردن بە مین و کۆگاکردنی قەدەغەیە، هەروەها دەبێت تاوەکو ساڵی 2028 خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان لە مین و تەقەمەنی پاک بکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەوانی هەڵەبجە قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە