ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی ژمارەیەک ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانییەکان دەکات
- کوردستان
- 16 شوبات
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانییەکان لە هەرێمی کوردستان کۆتایی بە کارەکانیان هێنراوە، وەزارەتی شارەوانی لەمبارەیەوە دەڵێت 'ئەنجوومەنی وەزیران تەداخولی بابەتەکەی کردووە'.
بابەتی سەرەکی: ژمارەی لە ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانییەکان کە زیاتر لە 20 ساڵە بە گرێبەست دانراون و خزمەتیان هەیە، لە ساڵی 2020 بە بڕیارێک کۆتایی بە کارەکانیان هێنراوە، وەک خۆیان دەڵێن پێیان وتراوە کارەکانتان کۆتایی هاتووە، بە بێ ئەوەی خزمەتەکەمان بۆ هەژمار بکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: نووسراومان لەمبارەیەوە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری کردووە، لیژنەی دیراساتیان دەڵێت خانەنشینکردنیی ئەم ئەندامانەی ئەنجوومەنی شارەوانییەکان کە فەرمانبەری حکومەت نین، ناگرێتەوە، بەڵام ئەوانەی فەرمانبەرن خزمەتەکەیان بۆ دەخرێتە سەر خزمەتی فەرمانبەرییان.
زانیاری بەدەستهاتوو: ئەنجوومەنی وەزیران تەداخولی بابەتەکەی کردووە، بە نووسراو داوای زانیارییان لەبارەی ئەندامە کۆنەکانی ئەنجوومەنی شارەوانییەکان لە وەزارەتی شارەوانی کردووە، ئێستا بەشێک لە شارەوانییەکان وەڵامی داواکارییەکانیان داوەتەوە و چاوەڕوانی ئەوانی دیکەن.
دەبێت ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارێکی تایبەت لەبارەی هەژمارکردنی ساڵانی خزمەتی ئەندامە کۆنەکانی ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی سەرجەم پارێزگاکان بدات، بۆ ئەوەی وەزارەتی شارەوانی بتوانێت جێبەجێی بکات، چونکە بەبێ بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی شارەوانی هیچی پێناکرێت.
ئەمەش بزانە: ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانییەکان بە گرێبەست دانراون و مانگانە 300 بۆ 350 هەزار دیناریان پێدراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە