دیمەنی تێپەڕینی بارهەڵگر لە بازگەی کەرکووک. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
هەر کارگەیەک لە کوردستان بۆ ناردنی کەلوپەلەکانی بۆ شارەکانی دیکەی عێراق باڵانسێکی هەیە و لە مانگێکدا بۆی هەیە 20 بارهەڵگر ڕەوانە بکات، بازگەکانی عێراق ڕێپێدانی ئەو کارگانەی کۆپی کردووە و بە تەزویر لەسەر حیسابی ئەوان بەرهەمیان ڕەوانە کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: نزیکەی 5 مانگە لەلایەن بازگەکانی عێراقەوە ڕێگری لە چوونی بەرهەمی کارگەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت بۆ خواروو و ناوەڕاستی عێراق، بە بیانووی ئەوەی کە لە مانگی 8ـی ساڵی ڕابردوو بڕیارێک دەرچوو کە دەبێت هەموو کارگەکانی کوردستان دووبارە بچن و کارگەکانی خۆیان لە بەغدا تۆمار بکەن، دوای ئەوە لە کۆتایی مانگی 9ـەوە بڕیارەکە چووە بواری جێبەجێکردنەوە و ڕێگری کرا لە چوونی بەرهەم بۆ ئەوێ .
زانیاریی بەدەستهاتوو: عوبەید هەرکی پەیامنێری ئاڤا میدیا بەدواداچوونی بۆ ئەم بابەتە کردووە، دەرکەوتووە دۆخەکە زۆر ئاڵۆزترە لەوەی کە هەیە و کێشەکە گەورەترە .
زانیاریی زیاتر: بەشێکی خاوەن کارگەکان چوون و خۆیان تۆمارکردووە تاوەکو ڕێگری لە بەرهەمەکانیان نەکرێت، داواکارییەکانی بەغدایان جێبەجێکردووە ئێستا بەرهەمی خۆیان هەناردە دەکەن، بەڵام ئەو کارگانە هەر یەکەو باڵانسێکی هەیە ، بۆ نموونە کارگەیەکی شەربەت لە مانگێکدا بۆی هەیە 20 بارهەڵگر ڕەوانە بکات، ئەو باڵانسەیان لێ دەدزرێت و خۆشیان نەیانزانیوە.
بە قسەی بازرگانێک کە بۆ ئاڤا قسەی کردووە، بازگەکانی عێراق ڕێپێدانی ئەو کارگانەی کۆپی کردووە و بە تەزویر لەسەر حیسابی ئەوان بەرهەمیان بردووە و کەسیش نییە لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکات.
هەر کۆمپانیایەک بیەوێت بەرهەمی خۆی هەناردەی عێراق بکات، یان دەبێت کۆدی پیشەسازی عێراقی هەبێت یان دەبێت 500 بۆ 600 دۆلار وەکو بەرتیل لە بازگەکانی مۆسڵ و کەرکووک بدات.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئێمە ئاگادار نەبووینە و دەبێت بەدواداچوون بۆ ئەم کەیسە بکرێت، دەشڵێت بڕیارە لیژنەیەکی هاوبەش لە کوردستان و بەغدا لەسەر پرسی ڕێگریکردن لە بەرهەمی کارگەکانی کوردستان پێک بهێنرێت.
ژمارەیەکی زۆر کارگەش بەهۆی ڕێگرییەکە بەرهەمهێنانیان کەمکردووەتەوە و چەند کارگەیەکیش کارەکانی خۆیان راگرتووە و قفڵیان لە دەرگاکەی داوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 خولەک لەمەوپێش
بەڕازیلی بەشێوازێکی نوێ دەگەڕێتەوە بۆ عێراق
- عێراق
- 57 خولەک لەمەوپێش
عێراق داهاتی نانەوتی تا ساڵی 2028 بە 79 ترلیۆن دینار دەخەمڵێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێک لە نێچیرڤان بارزانییەوە بۆ ئافرەتان و کادیرانی پارتی
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی و شاندێکی تایلەند گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکی تایبەت دەکەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بازگەکانی مەخموور ڕێگری لە کاسبکارانی کورد دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پشووی کۆتایی ئەم هەفتەیە کەرتی تایبەتیش دەگرێتەوە