گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان سوپای عێراق و جووتیارانی کورد لە گوندی شەناغە دروست دەبێت
- کوردستان
- 17 شوبات

ئاڤا نیوز
جارێکی دیکە بە هۆی ڕێگریکردن لە کێلانی زەوییەکانیان لە لایەن هێزێکی سوپای عێراق. گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان جووتیاران و سوپای عێراق لە گوندی شەناغە دروست بوو، سوپای عێراق ڕێگەنادات جووتیاران بە تراکتۆرەکانیان زەوییەکانیان بکێڵن و ئەوانیش ڕووبەڕوویان دەبنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەیانی ڕۆژی دووشەممە 2025-02-17، لە گوندی شەناغەی سنووری پردێ لە پارێزگای کەرکووک، سوپای عێراق بۆ ڕێگریکردن لە جووتیاران بۆ كێڵانی زەوییە کشتووکاڵییەکان بەمەبەستی داچاندن هەڵیکوتایە سەریان و ئاڵۆزی لێکەوتەوە.
زانیاری بەدەستهاتوو: دیار محەممەد، پەیامنێری ئاڤا لە شوێنی ڕووداوەکە گوتی، هەمەرەکانی سوپای عێراق تەوقی ناوچەکەیان داوە و ڕێگە نادەن جووتیاران تراکتۆرەکانیان بۆ کێلان کار پێ بکەن.
زانیاریی زیاتر: لە کاتێکدا لە کۆی 500 پارچە زەوی لە گوندی شەناغە، 498 پارچە زەوی بە نووسراوی فەرمانگەی کشتوکاڵی کەرکووک هیچ کێشەیەکی زەوی و زاری لەسەر نییە، واتا بەو نووسراوە فەرمییە دەتوانن کاری کشتوکاڵی لەسەر زەوییەکانیان بکەن، بەڵام سوپا ڕێگە نادات، کە ئەمەش پێشێلی بڕیاری پەرلەمانە کە دوای نیو سەدە بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی مەجلیس قیادە سەورە ی ڕژێمی بەعس.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە