عەقید ڕێبەر مزووری، فەرماندەی فەوجی یەکی لیوای 32ـی فیرقەی هەشتی سوپای عێراقە
ئاڤا نیوز
ڕێگرییەکانی سوپای عێراق لە جووتیارانی کورد بەردەوامە و فەرماندەی فەوجی یەک لە فیرقەی هەشتی سوپای عێراقیش لەسەر مامەڵەی دۆستانەی لەگەڵ جووتیاران و بەهۆی کوردبوونی، لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک سزا دەدرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ کاتێک کە جووتیارانی گوندی شەناغە دەیانویست کاری کشتوکاڵی بکەن، دوو ئەفسەری سوپای عێراق لەگەڵ جووتیارانی گوندەکە دانیشتن، یەکێک لە ئەفسەرەکان عەرەب و ئەوەی دیکە عەقید ڕێبەر مزووری بووە کە ئەفسەرێکی کوردە لەنێو ڕیزەکانی سوپای عێراق. بەهۆی ئەوەی لە کاتی گفتوگۆکانیان، ئەفەسەرە کوردەکە نەرمیی نواندووە لەگەڵ جووتیارە کوردەکان و هەوڵی هێورکردنەوەی دۆخەکەی داوە بۆ ئەوەی گرژیی لەنێوان جووتیارانی کورد و عەرەب دروست نەبێت، بە گوتەی دانیشتوانی گوندی شەناغە، عەقید ڕێبەر مزووری سزا دراوە.
زانیاریی زیاتر: عەقید ڕێبەر مزووری، فەرماندەی فەوجی یەکی لیوای 32ـی فیرقەی هەشتی سوپای عێراقە، پاش ئەو مامەڵەیەی لەگەڵ جووتیارانی گوندی شەناغە، لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووکەوە گواسترایەوە بۆ سەربازگەی کەی وەن.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: ئەو هەڵسوکەوتەی ئەو دوو ئەفسەرە لەگەڵ جووتیارانی گوندی شەناغە، پێچەوانەی هەڵسوکەوتی ئەفەسەرانی سوپای عێراق بووە کە بە بەردەوام لایەنگری عەرەبە هاوردەکانیان کردووە دژ بە جووتیارانی کورد، لەبری ئەوەی پارێزگاری لە خەڵکی ناوچەکە بکەن یاخود هاوسەنگی لەنێوان پێکهاتەکان ڕابگرن، بۆیە تا ڕاددەیەکی زۆر لای خەڵکی ناوچەکە سوپا خۆشەویست نەبووە.
سەرەڕای ڕێگرییەکانی سوپای عێراق، ئەمڕۆ جارێکی دیکە جووتیارانی گوندی شەناغە دەستیان بە کێڵانی زەوییەکانیان کردەوە، بەڵام وەک هەمیشە جارێکی دیکە سوپای عێراق ڕێگریی لە جووتیاران کرد و بە چەندین هەمەری سەربازییەوە هێرشیان کردە سەر زەویی جووتیاران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆی 500 پارچە زەوی لە گوندی شەناغە 498 یان بە نووسراوی فەرمانگەی کشتوکاڵی کەرکووک هیچ کێشەیەکی زەوی و زاری لەسەر نییە، واتە بەو نووسراوە فەرمییە دەتوانن کاری کشتوکاڵی لەسەر زەوییەکانیان بکەن، تەنیا دوو پارچە زەوی کێشەی لەسەرە و جووتیارە کوردەکان دەڵێن، واز لەو دوو پارچەیە بهێنن و لێگەڕێن با کار لەسەر 498 پارچە زەوییەکەی دیکە بکەین، بەڵام سوپا ڕێگە نادات.
ئەمەش بزانە: یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی مەجلسی قیادەی سەورەی بەعس 300 هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی دەگرێتەوە، لەو 300 هەزار دۆنمە، 120 هەزاریان لە سنووری ناحیەی سەرگەڕانی ڕۆژئاوای کەرکووکە، دیارنییە پاش جێبەجێکردنی یاساکەی پەرلەمانی عێراق کێشەی زەوی و زار لەم ناوچانە کۆتایی دێت یان نا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە