قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران و سەرۆكی شاندی دانوستانكاری یەكێتی
ئاڤا نیوز
قوباد تاڵەبانی، سەرۆكی شاندی دانوستانكاری یەكێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت دەڵێت، لەگەڵ پارتی "لەسەر هەندێک بابەت ڕێککەوتووین و لەسەر هەندێک بابەتی تریش خەریکە ڕێکدەکەوین".
وێنە گەورەکە: هەردوو شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە گفتوگۆکانیان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامن و تا ئێستا چەندین کۆبوونەوەیان لەسەر ئاستی باڵا و لیژنە تەکنیکییەکان کردووە و لەسەر زۆر بابەتی سیاسی و ئیداری هاوڕا بوونە و گەیشتوونەتە ڕێککەوتن. قوباد تاڵەبانی لەوبارەیەوە دەڵێت، پرۆسەكە باش دەڕوات بەڕێوەو ئینشەڵا دەگەینە ئەنجام.
لێدوانی فەرمی: قوباد تاڵەبانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیداڕایگەیاند:
- كۆبوونەوە و گفتوگۆكانی نێوان پارتی و یەكێتی بەردەوامن و هەنگاوی باش چوونەتە پێشەوە، چەندین كۆبوونەوە لە ئاستی جیاجیا كراوە.
- لەگەڵ پارتی لەسەر هەندێك لە بابەتەكان رێككەوتووین و خەریكین لەسەر هەندێك بابەتی تر ڕێكدەكەوین.
- هەندێك بابەتیش ماوە هێشتا رێكنەكەوتووین لەسەریان، بەڵام پرۆسەكە باش دەڕوات بەڕێوەو ئینشەڵا دەگەینە ئەنجام.
زانیاریی زیاتر: لەچەند ڕۆژی داهاتوو شاندی دانووستانکاری پارتی و یەکێتی، سێهەمین کۆبوونەوەی خۆیان بۆ گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت دەکەن و گفتوگۆ لەسەر ڕەشنووسی لیژنەی تەکنیکی هەردوولا و دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی دەیەم دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: كۆبوونەوەكانی داهاتووی شاندی پارتی و یەكێتی بۆ ئەوەیە، پۆستەكان بە چ شێوەیەك دابنرێن و پێكهاتە و لایەنەكانی دیکە چۆن بەشداریی حكومەت بكەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە