
موقتەدا سەدر ڕێبەری باڵای ڕەوتی نیشتمانیی شیعە
ئاڤا نیوز
موقتەدا سەدر، ڕێبەری باڵای ڕەوتی نیشتمانیی شیعی داوا لە ئێران دەکات، سەرکردەکانی گرووپی "قوربانییەکان" ڕادەستی حکومەتی عێراق یان " حەوزەی شیعی " بکات، بۆ ئەوەی لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت و بەزووترین کات سزا بدرێن.
چیرۆکی سەرەکی: گرووپی قوربانییەکان کە 'عەلاهییەکان'ـیشیان پێدەگوترێت لە ناوەڕاست و باشووری عێراق چالاکن، شوێنکەوتووانی ئەم گرووپە بانگەشەی ئەوە دەکەن، ئیمام عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب خوداوەندێکە، لەنێو ئەندامەکانیاندا تیروپشک دەکەن و هەرکەسێک ناوی دەربچێت دەبێت خۆی بکاتە قوربانی بۆ ئیمام عەلی.
لێدوانی فەرمی: موقتەدا سەدر، ڕێبەری باڵای ڕەوتی نیشتمانیی شیعی لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: سەرکردەکانی ئەم گرووپە نامۆیە لە دەرەوەی وڵاتەوە پاڵپشتی دەکرێن، بۆیە داوا لە ئێران دەکەین بەزووترین کات ئەو سەرکردانەی گاڵتە بە عەقڵی لاوەکانمان دەکەن و لە ئێران نیشتەجێن ،ڕادەستی حکومەتی عێراق یان "حەوزەی" نەجەف بکرێن.
زانیاریی زیاتر: موقتەدا سەدر بە پێویستی دەزانێت، "هەموو تاکێکی کۆمەڵگا ئەم گرووپە شەرمەزار بکەن و بەهیچ شێوەیەک مامەڵەیان لەگەڵ نەکەن، تەنانەت لەڕووی خواردن و خواردنەوەش بایکۆتیان بکەن."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوتەی سەدر، "ئەوانە کۆمەڵێک کەسی نەزانن و پێچهوانهی شهریعهت و دژی خودای گەورە ڕهفتار دەکەن."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا