
ئاڤا نیوز
وەزیری کشتوکاڵی عێراق دەڵێت، ئەو ڤایرۆسەی ماوەی چەند ڕۆژێکە لەناو بەشێک لە گامێشەکانی چوار پارێزگا بڵاوبووەتەوە سنووردارە، ئەوان دژەڤایرۆسی بێبەرامبەریان بۆ خاوەن ئاژەڵەکان دابینکردووە.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی چەند ڕۆژێکە لە چەند پارێزگایەکی عێراق، گامێشەکان ڕووبەڕووی پەتایەکی ڤایرۆسی بوونەتەوە، بەهۆیەوە دەیان گامێش مردوون، خاوەن ئاژەڵەکانیش ناڕەزایی لە زوو چارەسەرنەکردنی ئاژەڵەکانیان دەردەبڕن.
لێدوانی فەرمی: عەباس مالیکی، وەزیری کشتوکاڵی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند:
٠ ئێستا شەڕێک لەگەڵ خەڵک و خاوەن ئاژەڵەکان دەکرێت کە بەهۆیەوە ملیاران دینار زیامەندبوون، چونکە هەندێک خەڵکیان ترساندووە پێیان دەڵێن گۆشتی خاوەن ئاژەڵەکان مەکڕن.
نەخۆشی تای دەم و پەلەکانی ئاژەڵ تەنیا لە چەند ناوچەیەکی چوار پارێزگا تۆمارکراوە و توشبووانیش سێ هەزار ئاژەڵن لەو ژمارەیەش 600 ئاژەڵیان مردوون، لەکاتێکدا ساڵی 2023 زیاتر تۆمارکراوە و 17 هەزار حاڵەت بووە.
٠ ئێمە ملیاران دینار خەرج دەکەین بۆ خاوەن ئاژەڵەکان و شەو و ڕۆژ کاردەکەین بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پەتاکە، ئەویش لەڕێگەی دابینکردنی دەرمان و دژەڤایرۆس و دابەشکردنی بێ بەرامبەر بەسەر خاوەن ئاژەڵەکان
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز