فەرمانبەرانی گرێبەستی بەڕێوەبەرایەتیی مینی دهۆک داوا دەکەن بکرێنە هەمیشەیی
- کوردستان
- 19 شوبات

کارمەندێکی دەزگای مین لەکاتی هەڵگرتنەوەی مین لە یەکێک لە کێڵگەکانی مین
ئاڤا نیوز
143فەرمانبەری گرێبەستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی مین لە پارێزگای دهۆك داوا دەکەن بکرێنە هەمیشەیی. وەکو خۆیان دەڵێن، کارەکەیان ترسناکە، بەڵام لە هەموو شایستە و مووچە و پاداشتێکی حکومەتی هەرێمی کوردستانێ بێ بەش دەبن چونکە گرێبەستین.
لێدوانی فەرمی: شیلان سامر، بەڕێوبەری گشتی مین لە پارێزگای دهۆک بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: زیاتر لە 20 ساڵە زۆرینەی فەرمانبەرانی ئێمە گرێبەستن و نەبوونەتە هەمیشەیی، هەركاتێك هەر فەرمانبەرێك لە ڕێگەی چوون بۆ جێبەجێكردنی ئەركێك تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بێت یاخود لە كێڵگەیەكی مین بەهۆی تەقینەوەی مینێك بریندار بن یان بەشێكی جەستەیان لەدەست بدەن، هیچ مافێكیان لە مووچە و پاداشت و قەرەبووكردنەوە نابێت، چونكە گرێبەستن و هەمیشەیی نین.
زانیاریی زیاتر: شیلان سامر ئەوە بۆ ئاڤا ئاشکرا دەکات کە چەندین جار نووسراوی فەرمییان بۆ سەرووی خۆیان كە دەزگای مینە ناردووە و داوایان كردووە كارمەندەکانیان بكرێن بە هەمیشەیی بەڵام هیچ وەڵامێكی ئەرێنیان وەرنەگرتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ساڵی 2005 تاوەکو ساڵی 2024، تەنیا لە دهۆک 14 کارمەندی مین لە كاتی جێبەجێكردنی ئەركەكەیان گیانیان لەدەست داوە و هەشت کارمەندی دیکەش برینداربوونە و ئێستا خاوەن پێداویستیی تایبەتن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە