
ئەلیزابێس تسورکۆڤ، لێکۆڵەری ئیسرائیلی-ڕووسیی. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری بارمتەکان پەیامێکی نوێی سەبارەت بە ئەلیزابێس تسورکۆڤ ئەو لێکۆڵەرە ئیسرائیلی-ڕووسییەی لە عێراق ڕفێندرا، ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات.
وێنە گەورەکە: ئیلیزابێس تسورکۆف کە هاوکات خاوەنی ڕەگەزنامەی ئیسرائیلی و رووسییە، قوتابی دکتۆرا و توێژەرێکی ئیسرائیلییە لە سیاسەتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە ساڵی 2023ـەوە لە عێراق شوێنبزرە.
بڵاوکراوەی فەرمی: ئادەم بۆلەر، نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتی بۆ کاروباری بارمتەکان لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پەیامێکی نوێی لە تۆڕی ئێکس ئاراستەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات و هاوکات گرتەیەکی ڤیدیۆیی تسورکۆڤی دووبارە بڵاوکردووەوتەوەو نووسیویەتی: "ئەمە چیرۆکی ئەلیزابێس تسورکۆڤە، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئێستا چانسی ئەوەی هەیە کە نیشانی جیهان بدات کە ئایا دەبێت سەرۆکوەزیران بێت یان نا؟".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە یەکەمجار نییە کە ئەو نوێنەرەی سەرۆکی ئەمریکا باسی سوودانی بکات، سەرەتای ئەم مانگەش تۆمەتباری کردبوو بەوەی "بەڵێنی درۆینە"ی داوە سەبارەت بە ئازادکردنی ئیلیزابێس تسورکۆف. ئەوکات ڕایگەیاندبوو ئەگەر ئەو کچە ئازاد نەکرێت، "دەبێت سوودانی لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە".
لەلایەکی دیکەوە: لەسەروبەندی گۆڕینەوەی دیل و بارمتەکان لەنێوان ئیسرائیل و حەماس، سەرەتای ئەم مانگە سەرچاوەیەک لە سەرکردایەتی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندبوو: پەیوەندییەکی ناڕاستەوخۆ لە نێوان مقاوەمەی عێراقی و ئیسرائیل لە ڕێگەی لایەنە ناوچەییە نێوەندەکانەوە هەبووە بە ئامانجی ڕێکەوتنێک بۆ ئازادکردنی زیندانیانی حیزبوڵڵا لە کاتی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل لە بەرامبەر ئازادکردنی ئیلیزابێس تسورکۆڤی ڕفێندراوی ئیسرائیلی.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: 23ـی مانگی ڕابردوو، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندبوو، ئیلیزابێس تسورکۆڤ لە ژیاندا ماوە و لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی عێراقەوە بە بارمتە گیراوە، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش کار بۆ ئازادکردنی دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا