وەزارەتی بەرگریی عێراق وردەکاری جێبەجێکردنی یاسای لێبوردنی گشتی بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 21 شوبات

تابلۆی وەزارەتی بەرگری عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگریی عێراق وردەکاری میکانیزمی جێبەجێکردنی یاسای لێبوردنی گشتی ئاشکرا دەکات و ئاماژە بە پێکهێنانی چەند لیژنەیەکی سەربازی بۆ جێبەجێکردنی یاساکە دەکات.
وێنە گەورەکە: 21ـی مانگی ڕابردوو هەمواری یاسای لێبووردنی گشتی لەگەڵ دوو یاسای دیکە لە پەرلەمان دەنگیان لەسەر درا، هەمواری یاسای لێبوردنی گشتیی کە خواستی سوننەکان بوو پێیانوایە بەهۆیەوە هەزاران گەنجی ناوچەکانیان کە لەسەر بنەمای "شاهێدحاڵی نهێنی" سزادراون، ئازاد دەکرێن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری دادگای سەربازی بەڵگەنامەیەکی فەرمی سەبارەت بە میکانیزمی جێبەجێکردنی یاسای لێبووردنی گشتی بۆ ئەفسەر و سەربازانی وەزارەتی بەرگری بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە:
- هەمواری یاسای لێبووردنی گشتی ئەوانە دەگرێتەوە کەپێش بەرواری 21-1-2025 سزا دراون.
- دادگای سەربازی بڕیار لەسەر ڕاگرتنی ئەو سزایانە دەدات کە بەسەر ئەو ئەفسەر و سەربازانەی زیانیان بە سامانی گشتی گەیاندووە، بەمەرجێک لە نێوان ئەوان و دەوڵەتدا پاکتاو کرابێت و زیانەکان بە تەواوی بدرێتەوە.
- دادگای سەربازی سەرجەم ئەو داواکارییانەی کە لە کەسوکاری زیندانییانەوە پێیدەگات ئاراستەی لیژنەیەکی تایبەت دەکات کە پێکهاتووە بۆ ئەم مەبەستە بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکانیان.
- سەرجەم ئەو داواکارییانەی پەیوەستن بە دووبارە لێکۆڵینەوە یاخود دادگایی کردن ئاراستەی لیژنە دادوەرییە ناوەندییەکان دەکرێت بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسییەکانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا