
فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا
ئاڤا نیوز
بەپێی سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراق، هەنگاوەکانی ئەمریکا بۆ پشکنینی فڕۆکە مەدەنی و بازرگانییەکانی ئێران لە هەردوو فڕۆکەخانەی بەغدا و نەجەف و کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی دەروازە سنوورییه وشکانییەکانی نێوان عێراق و ئێران دەستیپێکردووە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی ئەمریکا گەمارۆی نوێی خستە سەر پێنج بانکی عێراقی بە تۆمەتی بەقاچاخ بردنی دۆلار بۆ ئێران، هاوکات لەگەڵ قەدەغەکردنی نیشتنەوەی فڕۆکەی مەدەنی ئێرانی لە فڕۆکەخانەی ڕەفیق حەریری لە بەیرووت و ئاڵۆزیی پەیوەندییەکانی نێوان لوبنان و ئێران، ئەمریکا بەنیازە گەمارۆی زیاتر بەسەر ئێران لە ڕێگەی عێراقەوە بسەپێنێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقی ڕایگەیاند: ئەمریکا زانیاریی هەواڵگری لەبەردەستە ، ئێران لەڕێگەی فڕۆکەخانەکان و دەروازە سنوورییەکانی عێراقەوە هەوڵی گواستنەوەی چەک و کەرەستەی سەربازی بۆ حزبوڵڵای لوبنان دەدات.
لەلایەکی دیکەوە: بەرپرسێکی باڵای سیاسی لە ڕەوتی نیشتمانی شیعە کە موقتەدا سەدر ڕابەرایەتی دەکات ئاشکرایکرد، بەرپرسانی عێراق لایەنی ئەمریکییان ئاگادارکردووەتەوە لەوەی عێراق ئامادەنییە هەمان سیناریۆی لوبنان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و نەجەف بەرامبەر بە فڕۆکە بازرگانی و مەدەنیەکانی ئێران دووبارە بکاتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا