
ئاڵای کوردستان، پێشمەرگەیەک و وێنەی 10 هەزار دیناری عێراقی، گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وردبینی هاوکاریی هاوپەیمانان بەردەوامە و هەرکات وردبینی تەواوبوو هاوپەیمانان هاوکارییەکان بۆ لیوا هاوبەشەکان خەرج دەکات.
بابەتی سەرەکی: ئەو فەوج و لیوا هاوبەشانەی فەرماندەکانیان گۆڕاوە ماوەیەکە هاوپەیمانان هاوکارییەکانی ڕاگرتوون، 430 پێشمەرگە لە ڕێگەی ئاڤاوە داوای خەرجکردنی هاوکارییەکانیان دەکەن، ئاڤاش بەدواداچوونی بۆ ئەم بابەتە کردووە.
لێدوانی فەرمی: لیوا بەختیار محەممەد، ئەمینداری گشتیی لە وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: وەزارەتی پێشمەرگە فەرماندەی بۆ فەوج و لیواکان دیاریکردووە و بڕیاری لەسەر داوە، بەڵام هاوپەیمانان پرۆسەی ڤیتینگیان بۆ دەکەن، واتە وردبینی ئەمنی بۆ ئەو ناوە دەکەن ئێمە بۆیان دەنێرین، وردبینییەکەش مانگێک تا سێ مانگ دەخایەنێت، ئێستا ناوەکان لای هاوپەیمانانە
لیوا بەختیار وتیشی: هەرکات وردبینییەکەی هاوپەیمانان تەواو بوو، ئەو کاتە هاوکارییەکە خەرج دەکرێتەوە، بەڵام قەرەبووی ڕاگرتنی هاوکارییەکە لەو ماوەیەدا ناکرێتەوە.
زانیاریی تایبەت: وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەم حاڵەتانە، لەمەولا پێش گۆڕینی فەرماندەکان، ناوەکان بۆ هاوپەیمانان دەنێرێت، بۆ ئەوەی وردبینی بۆ بکەن، دواتر گۆڕانکاری دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز