
فەریق ڕوکن عیسا عوزێر، سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە - کۆڵۆنێڵ گیڤن رایس، بەرپرسی نووسینگەی هاریکاری ئاسایش لە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر
ئاڤا نیوز
سوپاسالاری پێشمەرگە لە دیدارێكیدای لەگەڵ بەرپرسێكی كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر دووپاتی دەكاتەوە كە وەزارەتی پێشمەرگە پابەندی پرۆسەی چاكسازیی و ڕێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەیە.
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ دووشەممە 24-2-2025، فەریق ڕوکن عیسا عوزێر، سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازیی لە کۆڵۆنێڵ گیڤن رایس، بەرپرسی نووسینگەی هاریکاری ئاسایش لە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنیراوێكی وەزارەتی پێشمەرگ،
- سەردانی بەرپرسەكەی كونسوڵخانەی ئەمریكا بۆ لای سوپاسالاری پێشمەرگە بەمەبەستی ماڵئاوایی و كۆتاییهاتنی ئەركەكەی بووە لە هەرێمی كوردستان و سوپاسالاری پێشمەرگەش سوپاسی هەوڵ و کارەکانی کۆڵۆنێڵ گیڤنی کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوو بۆ خواست.
- لە دیدارەكەدا بەرنامە و پلانی داهاتووی هاوبەش و گرنگیدان بە دوایین هەوڵەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە پڕۆسەی دووبارە ڕێکخستنەوەی یەکە و هێزە جیاوازەکانی پێشمەرگە و هەڵسەنگاندن بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە و ئایندەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان خرایە بەرباس.
- سوپاسالاری پێشمەرگە، دووپاتی كردەوە كە وەزارەتی پێشمەرگە پابەندە بە پڕۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە بە پێی کارنامەی لێگتێگەیشتن، ئەمساڵ بەشێکی دیکەی هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی فیرقەی تازەدا ڕێکدەخرێنەوە و دەکەونە ژێر کۆنترۆڵ و فەرماندەیی فیرقەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
دوای 50 ساڵ دروزییەکانی سووریا سەردانی ئیسرائیل دەکەن
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەڕای هەوڵەکانی ئاگربەست، ڕووسیا لە پێشڕەوییەکانی بەردەوامە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر دوو هەزار دۆنم زەوی سەوزە تێکدراوە کە بە ئاوەڕۆ بەرهەم دەهات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
13 ئازار
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر 75%ی تەواو بووە
13 ئازار
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
13 ئازار
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
فازڵ میرانی: دەسەڵاتدارانی بەغدا کوردیان وەک هاوبەش قبووڵ نەکردووە
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا دانیشتوانی سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنەکەسە: دەستووری نوێی سووریا هەمووانی نائومێد کرد
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نوخشە ناسیح وەک یەکەم ئافرەت لە مێژووی کوردستان پۆستی پارێزگار وەردەگرێت