ئاڤا وادەی ناردنی لیست و نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی دوو ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 24 شوبات

لیستی مووچە لەگەڵ دراوی عێراقی. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دواجار لیستی مووچەی مانگی دوو ئامادەکرا و بڕیارە ئەم چوارشەممەیە بۆ بەغدا بنێردرێت، لەگەڵ گەیشتنی لیستەکەش وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە هەنگاوەکانی خەرجکردنی پارە دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا بڕیار بوو لیستی مووچەی مانگی یەک ببێتە بنەما بۆ کۆی مانگەکانی ئەمساڵ و ئیتر ئامادەکردنی لیستی مووچە هێندە کاتی نەوێت، بەڵام نەبووە بنەما بۆ مانگی دوو، ئەمەش بەهۆی بوونی هەندێک کێشە لە لیستەکەدا وەکو جیاواز ئامادەکردنی لیستی مووچەخۆرانی مەدەنی و سەربازی، لەگەڵ تۆمارنەکردنی ناوی بەشێکی فەرمانبەران لە لیستەکەدا بە سیستەمی پەیرۆڵ.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
٠ سەرجەم کێشەکان لە لیستی مووچەی مانگی دوو چارەسەر کراون، یەک لیستی گشتگیر ئامادە کراوە.
٠ فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی کە ژمارەیان نزیکەی 680 هەزار مووچەخۆرە کراونەتە یەک لیست بە مووچەخۆرانی زێرەڤانی و یەکەکانی حەفتا و هەشتاشەوە.
٠ ئەم چوارشەممەیە 26-2-2025، لیستی مووچە بۆ بەغدا دەنێردرێت.
٠ لیستەکە بە جۆرێک ئامادەکراوە لەجیاتی لیستی مووچەی مانگی یەک دەکرێتە بنەما بۆ کۆی مانگەکانی ئەمساڵ.
٠ لیستی خانەنشینان بە جیا ئامادەکراوە و لەگەڵی هاوپێچ دەکرێت.
ئەمەش بزانە: لیستی مووچەی مانگی دوو لەلایەن فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری بەسەرۆکایەتیی هیوا ئەفەندی سەرپەرشتی کراوە، کە دەزگایەکی گرنگی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و تیمێکی تایبەت کاری لەسەر کردووە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەپێی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا، لەدوای ناردنی لیستی مووچە، ڕاستەوخۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە هەنگاوەکانی خەرجکردنی مووچە دەکات و پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو پارەی مووچەی مانگی دوو خەرج بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز