ئاڤا نیوز
لە ساڵیادی ڕاپەڕین دەست بە کارکردن لە چەند پرۆژەیەکی تەواونەکراو دەکرێتەوە لە سنووری ڕانییە.
لێدوانی فەرمی: هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین بە ئاڤا نیوزی گوت؛ ئەمساڵ ویستوومان یادی ڕاپەڕین جیاوازتر بێت ئەوش بە تەواوکردن و جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەک بۆ خزمەتکردنی خەڵک:
- یەکێک لەو پرۆژانە جووتسایدی نێو بازاڕی ڕانیەیە کە ماوەی 12 ساڵە وەستاوە، کارکردن لەو پڕۆژەیە دەستپێکردووەتەوە و تەواو دەکرێت.
- پرۆژەی پردی دەربەندی ڕانیە یەکێک بوو لە گرنگترین پرۆژەکانی سنوورەکە، لە کابینەی نۆیەم بەردی بناغەی دانرا و ئێستا لە تەواوبووندایە و لە داهاتوویەکی نزیکدا دەکرێتەوە.
- پڕۆژەی هێڵی کارەبای پەستانبەرزی بازیان - ڕانیە، کارەکانی تەواوبووە و کەوتووەتە کار، کاریگەری زۆری لەسەر زیادبوونی کارەبا هەیە و بۆ 10 ساڵی داهاتوو سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین پێویستی بە هێڵی دیکەی گواستنەوەی کارەبا نابێت.
گۆشەیەکی دیکە: سەبارەت بە پرۆژەکانی دیکەی سنوورەکە و تەواونەکردنیان، هیوا قەرەنی گوتی، کێشەی نەبوونی پارە و بودجە بەربەستی گەورەن لەبەردەم جێبەجێکردنی پرۆژەکان، بە خەرجکردنی پارە بۆیان کارەکانی ئەوانیش دەستپێدەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە