
وێنهی رۆژ
شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی تورکیا سەردانی هەولێر دەکەن
ئاڤا نیوز
شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی کەلکیتی سەر بە پارێزگای گوموشخانەی تورکیا سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێریان کرد.
زانیاریی زیاتر: ئامانجی سەردانی شاندەکە گۆڕینەوەی بیروڕا بوو لەبارەی پەرەپێدان بە کەرتی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاجیاکاندا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەری بەشێک لە کۆمپانیاکانی تورکیا بەشداربوون و نمونەی بەرهەمەکانیان نمایش کرد بۆ ئەوەی بازرگانانی هەولێر لە نزیکەوە بەرهەمەکان ببینن و لەم چوارچێوەیەدا ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەرێم و تورکیا بەرزتر بکرێتەوە.
وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ
26 شوبات







