
وێنهی رۆژ
فرۆشیارانی خان یونس 'کەدایفە' بۆ مانگی ڕەمەزان ئامادە دەکەن
ئاڤا نیوز
هاووڵاتییان و فرۆشیارانی کەرتی غەززە ئامادەکارییان دەستپێکردووە بۆ پێشوازیکردن لە مانگی ڕەمەزان.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 19-1-2025 ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە چووە بواری جێبەجێکردنەوە، تا ئێستا هەردوولا شەش گەڕی ئاڵوگۆڕکردنی بارمتەکانیان ئەنجامداوە، تا ئێستا 19 بارمتەی ئیسرائیلی و پێنج تایلەندی ئازادکراون، لە بەرامبەردا زیاتر لە 1100 بەندکراوی فەلەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیلدا ئازاد کراون، هاووڵاتییانی ئەو کەرتەش دەستییان بە ژیانی ئاسایی خۆیان کردووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: ئێستا دووکاندارەکانی خان یونس لە غەززە، "کەدایف"یان ئامادەکردووە بۆ مانگی ڕەمەزان کە یەکێکە لە شیرینییە تایبەتەکانی ئەو کەرتە و هاووڵاتییان خواستێکی زۆریان لەسەری هەیە.
وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ
26 شوبات




