
دیمەنێک لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەزارەتی کشتوکاڵ بە ئامادەبوونی نوێنەری دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران
ئاڤا نیوز
لەچوارچێوەی پلانی ستراتیژی بۆ پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان، حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە جێبەجێكردنی بڕیاری قەدەغەی هاوردەكردنی بەرهەمی هێلكەی خواردن، ئەوەش بۆ پاڕێزگارییە لە بەرهەمی پڕۆژە و كێڵگە پەلەوەرییەكان.
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ چوارشەممە 26-2-2025، بە سەرپەرشتی بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان و بەئامادەبوونی نوێنەری دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و ڕاوێژكاران و بەڕێوەبەریی گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری و ژمارەیەك بەڕێوەبەری دیكەی وەزارەتی كشتوكاڵ، کۆبوونەوەی لیژنەی ڕۆژمێری کشتوکاڵی بەرێوەچوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، لەو كۆبوونەوەیەدا، تاوتوێی جێبەجێکردنی خشتەی ڕۆژمێری كشتوكاڵی و بابەتی پارێزگاری لەبەرهەمی پڕۆژە کشتوکاڵییە خۆماڵییەکانی هەرێمی کوردستان کراوە و جەختکرایەوە لەسەر بەردەوامبوونی بڕیاری قەدەغەی هاوردەکردنی بەرهەمی هێلکەی خواردن، بۆ مەبەستی پارێزگاری لەبەرهەمی پڕۆژە و کێلگە پەلەوەرییەکانی هەرێمی كوردستان.
بابەتە ستراتیژییەكە: حكومەتی هەرێمی كوردستان بە هەماهەنگی و كاری پێكەوەیی دامەزراوەکانی، لەپێناو تێركردنی پێویستییەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و هەنگاونان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەبازاڕکردن و بەدیهێنانی خۆبژێوی و پشتبەستن بە بەرووبوومی خۆماڵی، كار بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمە خۆماڵییەكان دەكات، ڕێگریكردن لە هاوردەكردنی بەرهەمی وڵاتانی بیانی بەشێكە لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی پلانەكە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە