
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و سێرگی تسیڤلێڤ، وەزیری وزەی ڕووسیا. وێنە - ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران
ئاڤا نیوز
وەزیری وزەی ڕووسیا ڕایدەگەیێنێت، هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بە سەرکەوتوویی ناکۆکییەکانی نەوتیان یەکلایی کردووەتەوە، ئەمەش دەرفەت بە کۆمپانیا ڕووسییەکان دەدات دەست بە پڕۆژەکانیان لە ناوچەکە بکەنەوە.
وێنە گەورەکە: بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان، کۆمپانیای ڕووسنەفتی ڕووسی کە خاوەنی 60%ـی بۆری هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانە دەست بەکارەکانی دەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: سێرگی تسڤێلێڤ، وەزیری وزەی ڕووسیا، بە ئاژانسی تاسی ڕووسیای ڕاگەیاند: هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بە سەرکەوتوویی ناکۆکییەکانی نەوتیان یەکلایی کردووەتەوە، ئەمەش ڕێگە بە کۆمپانیا ڕووسییەکان دەدات پڕۆژەکانیان لە ناوچەکە دەستپێبکەنەوە.
لە لایەکی دیکەوە: چوارشەممە 2025-02-26، حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند: لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەبارەی بەگەڕخستنەوەی بۆڕیی نەوتی بەندەری جەیهان گەیشتوون بە ڕێککەوتن و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، زنجیرەیەک كۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە و لێكگەیشتنی بەرهەمدار و گرنگییان هەبووە.
بە تەنیشت ئەو بابەتەوە: چوارشەممە 2025-02-26، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پێشوازی لە سێرگی تسیڤلێڤ، وەزیری وزەی ڕووسیا کرد و تاوتوێی بوارەکانی هاوکاری هاوبەشی دوولایەنەو بە دیاریکراویش لە بواری وزە و کەرتی نەوتدا کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز