زیاتر لە 22 كیلۆگرام حەبی كەپتاگۆن لە سنووری سلێمانی دەستی بەسەردا گیرا
- کوردستان
- 28 شوبات

دوو پاسەوانی سنوور لەگەڵ ژمارەیەک کیسەی حەبی کەپتاگۆن
ئاڤا نیوز
هێزەكانی پاسەوانی سنوور، لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستیان بەسەر زیاتر لە 22 كیلۆگرام حەبی هۆشبەری كەپتاگۆندا گرت.
وێنە گەورەكە: جگە لە پاراستنی سنوورەكان، هێزەكانی پاسەوانی سنووری عێراق لەڕێگەی بازگەكانی سەر سنوورەوە ڕێگریی لە هێنانی ماددە هۆشبەرەكان بۆ نێو خاكی هەرێمی كوردستان و عێراق دەكەن، حەبی هۆشبەری كەپتاگۆن یەكێكە لەو ماددە هۆشبەرانەی كە بازرگانانی ماددەی هۆشبەر هەوڵی هێنانی لە ئێران و سووریاوە بۆ هەرێمی كوردستان دەدەن.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند:
- هێزەكانی ناوچەی یەكی پاسەوانی سنوور لەسەر سنوور لە پارێزگای سلێمانی دەستیان بەسەر 22.5 كیلۆگرام حەبی هۆشبەر لە جۆری كەپتاگۆندا گرت.
- حەبە هۆشبەرەكان لەنێو 90 كیسە كرابوون و خرابوونە نێو تایەی ئۆتۆمبێلێكەوە و سەرجەمیان ڕادەستی بەشی ماددە هۆشبەرەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی كران بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت