دوای وەستانی بۆ ماوەی 12 ساڵ؛ قۆناغەکانی تەواوکردنی مۆنیۆمێنتی ڕاپەڕین دەستپێدەکاتەوە
- کوردستان
- 2024-03-06

پەیکەری شەهید عەلی نەبی لە ڕانیە، ئەو کەسەی یەکەم گوللەی ڕاپەڕینی تەقاند - وێنە: ڕومێل عەلی
ئاڤا نیوز
دوای تێپەڕبوونی زیاتر 12 ساڵ؛ بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا قۆناغەکانی دیکەی تەواوکردنی مۆنیۆمێنتی ڕاپەڕین دەستپێبکات.
لێدوانی فەرمی: ئومێد حەمە بەڕێوەبەری گشتیی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی ڕاپەڕین بە ئاڤا نیوزی گوت: دیزانی پرۆژەکە ئامادەیە و بۆ قۆناغی دووەمی پرۆژەکە سێ ملیار دینار تەرخانکراوە و لە چەند رۆژی داهاتوو دەخرێتە تەندەرەوە.
لەلایەکی دیکەوە: حوسێن مەحموود قایمقامی ڕانیە بۆ ئاڤا نیوز ڕایگەیاند: قۆناغی دووەم و سێیەمی تەواوکردنی مۆنیۆمێنتەکە لەسەر ڕووبەری 26 دۆنم زەوی دەبێت و گەلەری و شانۆی ڕۆمانی و سەنتەری توێژینەوە و چەند بەشێکی دیکەش لەخۆدەگرێت و لە 10 ڕۆژی داهاتوو دەست بە جێبەجێکردنی قۆناغی دووەم دەکەن.
باکگراوند: مۆنیۆمێنتی شەهیدانی ڕاپەڕین لە دەروازەی ڕانیە دروستکراوە، بەڵام دوای تێپەڕبوونی زیاتر 12 ساڵ لە کۆی سێ قۆناغی مۆنیۆمێنتەکە تەنیا قۆناغێکی تەواوکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە