
وێنهی رۆژ
هاووڵاتییانی کەرتی غەززە پێشوازی لە مانگی ڕەمەزان دەکەن
ئاڤا نیوز
سەرەڕای وێرانبوونی شارەکەیان دانیشتووانی کەرتی غەززە ئامادەکارییان کردووە بۆ پێشوازی لە مانگی ڕەمەزان.
چیرۆکی سەرەکی: دوای چەندین مانگ شەڕ و پێکدادان لەنێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، شارەکە ڕووبەڕوو وێرانکارییەکی زۆربووەتەوە، سەرەڕای ئەوەش بەشێک لە هاووڵاتییان گەڕاونەتەوە سەر ماڵەکانیان.
زانیاریی زیاتر: لە خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە لە پێش هاتنی مانگی ڕەمەزانەوە شارەوانی دەستیکردووە بە پاککردنەوە و چاکسازی لە بەشێک لە شەقامەکانی ئەو شارە و هاووڵاتییانیش بە جۆشوخرۆشەوە شەقامەکان بۆ پێشوازی لە مانگی ڕەمەزان دەڕازێننەوە.
وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ
28 شوبات













