
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی بە توڕەیی کۆشکی سپی بەجێهێشت
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ هەینی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە نێوان ترەمپ و زێلێنسکی لە کۆشکی سپی کرا و دواتر بەهۆی ئەو گفتوگۆ توندەی لە نێوان ئەو دوو سەرکردەیە دروستبوو، زێلێنسکی بە توڕەییەوە کۆشکی سپی بەجێهێشت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هەینی، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، سەردانی کۆشکی سپی کرد و لەگەڵ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لەکاتی پێشوازیکردن لە زێلێنسکی و بەهۆی باسکردن لە ڕێککەوتن بۆ وەستاندنی جەنگ گفتوگۆی توند لە نێوان ئەو دوو سەرکردەیە دروستبوو.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بە زێلێنسکی وت، "بەهۆی جەنگ لەگەڵ ڕووسیا هیچ کارتێكی فشارت بەدەستەوە نەماوە، تۆ براوەی شەڕ نیت و دۆڕاویت ئەوە ڕاستییەکەیە، تۆ پێویستە ڕازیبیت بە ڕێککەوتن و ئێستا خەریکی بێ ڕێزی بە وڵاتەکەمان دەکەیت کە لە سەرەتای شەڕ لە دژی ڕووسیا 350 ملیار دۆلار هاوکاریمان کردووی".
زانیاریی زیاتر: دوای ئەو گفتوگۆ توندەی نێوانیان کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەو دوو سەرکردەیە هەڵوەشێندرایەوە و واژۆ لەسەر ڕێککەوتنی کانزا دەگمەنەکان بۆ کاتێکی نادیار وەستێنرا.
وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ






