
یەکێک لە کێڵگە کشتوکاڵییەکانی عێراق کە مانگای تێدا بەخێو دەکرێت
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە ڤایرۆسی دەم و پەلەکانی ئاژەڵ لەناو ئاژەڵاندا تۆمارنەکراوە و ئێستا پەتاکە بە تەواوی کۆنتڕۆڵکراوە.
ئەوەی پێویستی بیزانیت: ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو لە بەغدا و سێ پارێزگای دیکە هەزاران ئاژەڵ و بەتایبەتیش گامێش، توشی ڤایرۆسی دەم و پەلەکانی ئاژەڵ بوون و بەهۆیەوە زیاتر لە 600 ئاژەڵ مرداربوونەوە، بەوتەی بەرپرسانی ڤێرتێرنەریش پەتاکە بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە تووشی ئاژەڵان بووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەهدی جبوریی، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی (واع)ی ڕاگەیاندووە:
- لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، دژەڤایرۆسمان بێبەرامبەر بەسەر خاوەن ئاژەڵەکاندا دابەشکرد و ئەو شوێنانەی توشبوون تیایدا هەبوو، کەرەنتین کران.
- لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هیچ حاڵەتێکی نوێی توشبوون بەو پەتایە تۆمارنەکراوە و نرخی گۆشتیش ئاسایی بووەتەوە، دوای ئەوەی بەرپرسانی تەندروستی دڵنیاییاندا کە پەتاکە کاریگەری لەسەر گۆشتی ئاژەڵەکان نییە و خواردنی گۆشتەکەی ئاساییە.
- تووشبوون بە نەخۆشییەکە کۆتاییهاتووە و پەتاکە بە تەواویی کۆنتڕۆڵکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز