لە مانگی ڕەمەزان چەند ڕۆژێک پشووی فەرمییە؟

شەیری بکە لە:
لە مانگی ڕەمەزان چەند ڕۆژێک پشووی فەرمییە؟

گرافیکی ئاڤا

ئاڤا نیوز

بەپێی خشتەی پشووەکان لە هەرێمی کوردستان، لە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ، زیاتر لە شەش ڕۆژ پشووی فەرمی دەبێت، بەڵام دوو لە پشووەکان دەکەونە هەینی و شەممە.

وێنە گەورەکە: لەم مانگەدا چەند ڕۆژێك پشووی فەرمییە کە پێشتر لە خشتەی پشووەکانی هەرێمی کوردستان جێگیر کراوە و لە پەرلەمانی کوردستانیش دەنگی لەسەر دراوە، هەموو ساڵێک ئەم ڕۆژانە لە دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێتە پشوو.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی خشتەی پشووەكانی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی چوارشەممە کە دەکاتە 05-03-2025، بەهۆی یادی راپەڕینەكەی ساڵی 1991ـی خەڵکی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت، لە پەرلەمانی كوردستانیش ئەو ڕۆژە بەیاسا كراوەتە پشوو.

زانیاریی زیاتر: هەر لەم مانگەدا ڕۆژی 11-03-2025 یادی ڕاگەیاندنی ڕێککەوتننامەی 11ی ئازاری ساڵی 1970ـیە کە دەکەوێتە ڕۆژی سێشەممە و دەبێتە پشوو. هاوکات ڕۆژی 16-03-2025ـیش  یادی کمیابارانی هەڵەبجەیە و دەکەوێتە ڕۆژی یەکشەممەوە کە بە بڕیاری پەرلەمانی عێراق لە تەواوی عێراق و هەرێمی کوردستان ئەو ڕۆژە کراوەته پشوو.

ئەمەش بزانە: پشووی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز، ئەمساڵ دەکەوێتە ڕۆژانی هەینی و شەممە و یەکشەممە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ