بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کێڵگەیەکی پەلەوەر لە زیقار شەش هەزار مریشک گیان لەدەستدەدەن

شەیری بکە لە:
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کێڵگەیەکی پەلەوەر لە زیقار شەش هەزار مریشک گیان لەدەستدەدەن

دیمەنی ساتی کوژاندنەوەی ئاگرەکە. وێنە - میدیا عێراقییەکان

 

ئاڤا نیوز

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە بەشێک لە کێڵگەیەکی پەلەوەر لە قەزای جەبایش لە پارێزگای زیقار، شەش هەزار مریشک گیانیان لەدەستداوە.

لێدوانی فەرمی: عەمید عەممار جاسم، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی پارێزگای زیقار بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاگرکەوتنەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە، لە ئەنجامدا شەش هەزار مریشک گیانیان لەدەستداوە.

زانیاریی زیاتر: ساڵانە کێڵگە کشتوکاڵییەکان بەهۆی ئاگرکەوتنەوە و بەتایبەتی لە وەرزی هاویندا ڕووبەڕووی سووتان و لەناوچوون دەبنەوە، بەتایبەتی بەروبوومی کشتوکاڵی وەک گەنم و جۆ.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ