
کێلگەیەکی غازی ئێران. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
جێگری وەزیری نەوتی ئێران ڕایگەیاند، عێراق مۆڵەتی کاتی بۆ هاوردەکردنی غازی ئێران لە ئەمریکا وەرگرتووە.
وێنە گەورەکە: ئیدارەی ترەمپ لە چوارچێوەی سەپاندنی زۆرترین فشار بۆسەر ئێران دەیەوێت ڕێگریش بکات لەوەی کە ئێران لە ڕێگەی سەرچاوە سروشتییەکانییەوە داهات کۆبکاتەوە بۆ خەرجکردنی لە پەرەسەندنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی و بەرگری وڵاتەکەی.
لێدوانی فەرمی: سەعید تەوەکولی، جێگری وەزیری نەوتی ئێران ڕایگەیاند، عێراق مۆڵەتی کاتی بۆ دەستپێکردنەوەی هاوردەکردنی غازی ئێران بەدەستدەهێنێت و چاوەڕوان دەکرێت بەردەوام بێت لە هاوردەکردنی سەرچاوەکانی ئێران بۆ وڵاتەکەی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵانێکی زۆرە عێراق پشت بە هاوردەکردنی کارەبا و غازی ئێران دەبەستێت، بەتایبەتی لە وەرزی هاویندا، بۆ ئەمەش بەردەوام پێویستی بە مۆڵەتی ئەمریکا هەیە.
باکگراوەند: لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا مۆڵەتی عێراقی بۆ هاوردەکردنی کارەبا و غازی ئێرانی هەڵوەشاندەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی سزا نوێیەکانی ترەمپ بوو بۆسەر ئێران.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز