
دیمەنی قەڕەباڵغی شاری بەغدا لە مانگی ڕەمەزان. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
بەبۆنەی مانگی ڕەمەزان، پێنج پارێزگای عێراق دەوامی دامودەزگاکان کاتژمێرێک کەمدەکەنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ساڵانە بەهۆی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزان، هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، لە پێناو ئاسانکاری بۆ فەرمانبەران، ڕۆژانە لەو مانگە کاتژمێرێک دەوامی فەرمی کەمدەکەنەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بۆ ئەمساڵ حکومەتی خۆجێی پارێزگاکانی بەغدا و نەینەوا و کەرکووک کاتژمێرێک لە کۆتایی دەوامی فەرمییان لە دامودەزگاکان کەمکردەوە، واتە دەوام لەو دوو پارێزگایە لە کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆ تەواو دەبێت لەبری دووی پاش نیوەڕۆ.
هاوکات هەردوو پارێزگای ئەنبار و بابل کاتژمێرێک دەوامی فەرمییان کەمکردووەتەوە لە بەیانییەکەی، واتە لە نۆی بەیانی دەستپێدەکات لەبری هەشتی بەیانی.
لە لایەکی دیکەوە: پێشتر وەزارەتی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو، ماوەی هەر وانەیەک پێنج خولەک کەمبکرێتەوە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە ڕۆژی سێشەممە 2025-02-18، بڕیاریدا کاتژمێرێک دەوامی فەرمی کەمبکاتەوە، یان لە سەرەتای ڕۆژی دەوام یان کۆتایی ڕۆژی دەوام، ئەوەش لە ڕۆژی یەکشەممە 2ـی ئازاری 2025ـەوە دەستپێدەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئەنەکەسە: دەستووری نوێی سووریا هەمووانی نائومێد کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
75٪ی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
فەلەستینییەکان نۆرەدەگرن بۆ وەرگرتنی ئاوی خواردنەوە
13 ئازار
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سیناتۆرێکی ئەمریکی بۆ عێراق: سزای تووند بەڕێوەیە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری خەلیفەی داعش لە عێراق کوژرا
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا لە بەغدایە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێکاری ئەمنیی بۆ گەڕانەوەی خێزانە عێراقییەکانی کەمپی هۆل تەواو دەبێت