دیمەنی خاوەن پێداویستییەکی تایبەت
ئاڤا نیوز
خاوەن پێداویستییەکی تایبەت ماوەی 11 ساڵە مووچەکەی بڕاوە، خێزاندارە و کرێچییە و سەرەڕای ئەوەی چەند جارێک لیژنەی کردووە، نە مووچەکەی خۆی گەڕاوەتەوە نە کچەکەی تۆمارکراوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئارام سەیفەدین، گەنجێکی دانیشتووی هەولێرە و خاوەن پێداویستی تایبەتە، 75% ـی قاچەکانی لەکارکەوتوون، تاوەکو مانگی سێی 2014 کێشەی نەبووە و لەوکاتەوە دوای ئەوەی چاکسازی لە مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان کرا و مووچەی 12 هەزار و 600 کەس بڕا، لیژنەیەکی کردووە و مووچەکەی بڕاوە تاوەکو ئێستا چەند جارێکی دیکە لیژنەی کردووە، بەڵام مووچەکەی بۆ نەگەڕاوەتەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەو گەنجەی شاری هەولێر کرێچییە و مانگانە 300 هەزار کرێ دەدات، بەدەر لەوەش کچێکی هەیە هەردوو دەستی 100% کەمئەندامە و چاوی ڕاستی نابینێت، هاوکات بەشێکی پەنجەکانی نییە، لیژنەیەکی کردووە و مووچە بۆ ئەویش نەبڕاوەتەوە.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا بەدواداچوونی بۆ بابەتەکە کرد و داواکاریی ئەم خاوەن پێداویستییەی هەولێری گەیاندە یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر، ئەویش وتی "ئارام و ئاریانی کچی دەتوانن دووبارە مامەڵەی خۆتۆمارکردن بکەنەوە و سەردانمان بکەن، دوای بڕیاری لیژنە دەتوانین تۆماریان بکەین و مووچەیان بۆ ببڕینەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە