بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق: پڕۆژەکانی غاز لە کوردستان ڕەوانەی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان کراون
- هەواڵ
- 2 ئازار

یەکێک لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدەگەیێنێت، سەرجەم پڕۆژەکانی غاز لە هەرێمی کوردستان ڕەوانەی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان کراون و کۆتایی ساڵی 2027 کارکردن تیایاندا دەست پێدەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاوکات لەگەڵ بەردەوامی هەوڵەکانی بۆ دابینکردنی وزە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە ناوخۆدا، عێراق بڕیاریداوە تا ساڵی 2030 وەبەرهێنان لە غازدا زیاتر بکات و سوتانی غازیش لەگەڵ بەرهەمهێنانی نەوت بە تەواوی کۆنتڕۆڵ بکات.
لێدوانی فەرمی: عیزەت سابیر، بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ كاروباری غاز بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند: هەموو پڕۆژەکان کە پەیوەستن بە غاز لە هەرێمی کوردستان، ڕەوانەی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان کراون، کۆتایی ساڵی 2027 کارکردن تیایاندا دەستپێدەکات، لە قۆناغی یەکەمیشدا 300 ملیۆن پێ سێجا غاز بەرهەم دەهێنرێت.
زانیاریی زیاتر: "وەبەرهێنان لەو غازەی لەکاتی بەرهەمهێنانی نەوتدا دەسوتێت بەڕێژەی 14% زیادیکردووە و گەیشتووەتە 67%، لە کاتێکدا پێشتر 53% بووە"، بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق وادەڵێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
لیژنەیەك بۆ چاكسازیی لە هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی پێكدەهێنرێت
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
ڕۆژێک پشووی فەرمی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیێنرا
- بزنس
- 52 خولەک لەمەوپێش
وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی چوار کۆتاییهات
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
لێدوانی بافڵ تاڵەبانی لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسرور بارزانی
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی پرسی لوتکەی عەرەبی و هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
توێژینەوەیەک: دوو شەو نەخەوتن چوار ساڵ بەتەمەنتر دەکات
27 نیسان