ئاڤا نیوز
گەنجانی گوندەکانی سەر بە ناحیەی بیارە لە هەورامان، داوای یاریگایەکی گەورەی تۆپی پێ دەکەن، وەک خۆیان دەڵێن تائێستا یاریگایەکەی گەورە لە سنوورەکەیان بوونی نیە.
چیرۆکی سەرەکی: ناحیەی بیارە لە هەورامان لە 12 گوند پێکهاتووە، گەنجانی ئەم دوانزە گوندە داوای یاریگایەکی گەورە دەکەن بۆ تۆپی پێ و یارییەکانی تری گۆرەپان و مەیدان. لە سنووری بیارە یاریگای تاتانی بچووکیان هەیە، بەڵام ئەم یاریگا بچووکانە لە ئاست توانای یاریزانەکان نین.
لێدوانی فەرمی: زانا حەمەشەریف، سەرۆکی شارەوانی بیارە، بە ئاڤا میدیای وت: "ئێمە هیچ لاریەکمان نیە لە کردنەوەی یاریگا بۆ ناحیەکەمان. زەویمان هەیە و ئامادەیندابینی بکەین".
لە لایەکی دیکەوە: ئەریوان سەڵاح بەڕێوەبەری لاوانی هەڵەبجە، لە وەڵامی داواکاری هاووڵاتیانی ناحیەی بیارە دەڵێ" کردنەوەی یاریگای گەورە پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی وەرزشەوە هەیە کە بەداخەوە تاکو ئێستا لە هەڵەبجە ئەو بەڕێوەبەرایەتیە نەکراوەتەوە". بەڵام ئێستاش ئەگەر وەبەرهێنەرێک یان سەرمایەدارێک بیەوێت یاریگایەک بکاتەوە، بەڕێوەبەرایەتی لاوان، لە سنووری دەسەڵاتی خۆیاندا، هاوکاری دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە