
یەکێک لە شەقامە قەرەباڵغەکانی شاری بەغدا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایدەگەیێنێت، بە گوێرەی دوایین ئامارەکان لە ساڵی 2024، ژمارەی ئۆتۆمبێل لە عێراق گەیشتووەتە هەشت ملیۆن.
وێنە گەورەکە: ساڵانە هەزاران ئۆتۆمبێل لە چەندین ڕێگەی جیاوازە هاوردەی شارەکانی عێراق دەکرێت، بە جۆرێک شەقامەکانی عێراق توانای لەخۆگرتنی ئەو ژمارە زۆرەی ئۆتۆمبێلی نییە و لە هەمان کاتیشدا گواستنەوەی گشتی لە وڵاتەکە بەگوێرەی پێویست نییە و نەیتوانیوە هۆکاربێت لە کەمکردنەوەی گواستنەوەی تایبەت.
لێدوانی فەرمی: هشم سوودانی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بە ئاژانسی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاند: ژمارەی ئۆتۆمبێلی هاوردە و تۆمارکراوی ساڵانە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا نزیکەی 200 هەزار ئۆتۆمبێلە، بەپێی دوایین ئامارییش لە ساڵی 2024 ژمارەکە گەیشتووەتە 8 ملیۆن ئۆتۆمبێل.
هۆکارە زانراوەکان: بە گوتەی سوودانی، هیچ کۆنتڕۆڵێک نییە تاوەکو پرۆسەی هاوردەکردن دیاری بکات، چونکە کۆنتڕۆڵکردنی ئەو بابەتە لەڕێگەی مۆڵەتی هاوردەکردنەوە ڕێکخراوە، ئێستاش مۆڵەتی هاوردەکردن هەڵوەشاندووەتەوە، ئەوەی هەیە تەنیا بریتییە لە کۆنترۆڵی گومرگی و ستانداردکردن و کۆنترۆڵکردنی جۆری، بۆیە هیچ کۆنتڕۆڵێکی ڕاستەقینە نییە بەسەر ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە دەهێنرێنە ناوەوە".
پێدراوە ڕاستییەكان: لایەنی پەیوەندیدار لەم بابەتە، کۆمپانیای گشتی بازرگانی ئۆتۆمبێلە، ئەوان نوسراویان پێشکەش بە ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئابووری کردووە بۆ ئەوەی ئەم بابەتە بگوازێتەوە لای ئەوان، بەڵام ڕێبازی ئێستای حکومەت ئەوەیە کە هیچ کۆت و بەندێک بەسەر ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا نەسەپێنرێت.
چارەسەرەکان: ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئابووری دەستیکردووە بە پێکهێنانی چەند لیژنەیەک بۆ دیاریکردنی ئەو جۆر و ژمارانەی هاوردە دەکرێن، چونکە بازاڕ و شەقامەکان بەرگە ناگرن، هاوکات زۆربوونی ژمارە و قەبارەی ئۆتۆمبێل وایکردووە سووتەمەنی زیاتر بەکار بهێنرێت و کاریگەری لەسەر ژینگە دروست بکات.
- عەبادی ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، بەشێوەیەکی گریمانەکراوەی شەقامەکانی عێراقی توانای لەخۆگرتنی پێنج ملیۆن ئۆتۆمبێلی هەیە، بەڵام ئێستا هەشت ملیۆن ئۆتۆمبێلمان هەن، بۆ نەهێشتنی ئەو سێ ملیۆنە لە ڕێگەی چالاککردنی هێڵی گواستنەوەی گشتیی دەکرێت لە شەقامەکان کەم بکرێنەوە، گواستنەوەی گشتیش زۆر لاوازە، هیچ پاسێک نییە بۆ گواستنەوە، یان میترۆ یان شەمەندەفەر. تاکە شتێک کە هەیە گواستنەوەی تایبەتە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل سەرکەوتنە بۆ بەرەی مقاوەمە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا جارێکی دیکە هۆشداری دەداتەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵلای عێراقی ههڕهشه لە ئەمریکا دەکات
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ درۆن لە ناوچەکانی پارێزگای زیقار دەکەونە خوارەوە