
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لە پشتییەوە باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانە
ئاڤا نیوز
سهرۆكایهتیی ئەنجوومەنی وەزیرانى ههرێمی کوردستان پێنج ئۆتۆمبێل بە پێی یاسای فرۆشتن و بە کرێدانی مۆڵک و ماڵی دەوڵەت لە هەرێمی کوردستان- عێراق ژمارە یەکی ساڵی 2021 دەخاتە زیادکردنی ئاشکرا.
وێنە گەورەکە: لەسەرجەم وەزارەتەکانی حکومەت دوای گۆڕینی ئۆتۆمبێلەکانی دام و دەزگاکان، بەشێوەی زیادکردنی ئاشکرا بە هاووڵاتییان دەفرۆشرێت و دواتر ژمارەی پێدەدرێت، ئەنجوومەنی وەزیرانیش ژمارەیەک ئۆتۆمبێڵ بە هاووڵاتییان دەفرۆشێت و ئاگاداری کڕیاران دەکاتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فهرمانگهی میدیا و زانیاری، ڕایگەیاند: سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران پێنج ئۆتۆمبێل بە زیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشێت، ئهو كهسانهشی خواستى كڕینیان ههیه پێویسته ڕهچاوى چهند خاڵێك بكات كه بۆیان دهستنیشانكردووهن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیادکردنەکە لە ڕۆژی سێشەممە، ڕێککەوتی 4-3-2025، کاتژمێر 10:00ی بەیانی لە هۆڵی شەهیدانی یهكی شووبات، بەڕێوەدەچێت.
ئەمەش بزانە: هەرکەسێک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە، سەردانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، فەرمانگەی یاسایی، بەڕێوەبەرایەتیی گرێبەستەکان و خانووبەرە بکات، پێویسته ڕەچاوکردنی ئەم چهند خاڵهى خوارهوه بكات:
– دانانی چەکی پەسەندکراو بەبڕی 20 ملیۆن دیناری عێراقی.
- ڕسومات و خەرجییەکانی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو بەشداربووەی کە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت.
- فرۆشتنی ئوتومبێلەکان بەشێوەی نەختینە دەبێت و دیناری عێراقی لە کڕیار وەردەگیرێت.
- کڕیار پێویستە لە ماوەی پێنج ڕۆژ ئوتومبێلەکان بگوازێتەوە.
- دەتوانن ئۆتومبێلەکان لە ڕۆژی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە لە شوێنی ئاماژەپێکراو ببینن.
- وەرگرتنی ڕێژەی 2% لە کۆی فرۆشتنەکە بە زیاد دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت