
ژمارەیەک گامێش لە یەکێک لە کێڵگەکانی عێراق. وێنە - میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
هەرچەندە حکومەتی عێراق کۆنتڕۆڵکردنی پەتای دەم و پەلەکانی ڕاگەیاندبوو، بەڵام لە پارێزگای دیالە توشبوونی هەزار و 700 سەرئاژەڵ تۆمار کراوە.
چیرۆکی سەرەکی: ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو لە بەغدا و سێ پارێزگای دیکە هەزاران ئاژەڵ و بەتایبەتیش گامێش، تووشی ڤایرۆسی دەم و پەلەکانی ئاژەڵ بوون و بەهۆیەوە زیاتر لە 600 ئاژەڵ مرداربوونەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیا عێراقییەکان ئاشکرایان کردووە، لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا، تای دەم و پەلەکان هەزار و 700 سەر ئاژەڵی تووشکردووە کە دیارترینیان گامێش بووە و دەیان سەرئاژەڵیش گیانیان لەدەستداوە.
هۆکارە زانراوەکان: بەشێک لە خاوەن گامێشەکان هۆکاری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە دەگەڕێننەوە بۆ هاوردەکردنی گامێش لە وڵاتانی دەرەوە.
زانیاریی زیاتر: تای دەم و پەلەکان نەخۆشییەکی کۆنە لە عێراق و هیچ مەترسییەک بۆ مرۆڤ دروست ناکات و ڕێژەی مردنیشی کەمە، هەربۆیە بەگوێرەی بەرپرسانی حکومەت دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە و هیچ مەترسییەکی تێدا نییە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز