دەستبەسەداگرتنی جگەری بەستووی ئاژەڵ
ئاڤا نیوز
لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی دەستیانگرتووە بەسەر پێنج تۆن جگەری بەستووی ئاژەڵ کە شیاوی خواردن نەبووە. دوێنێش دەیان تۆن گۆشتی بەستوو دەستی بەسەردا گیراوە.
وێنە گەورەکە: لە مانگی ڕەمەزاندا خواست لەسەر کڕینی خواردن زیاد دەکات، بەشێک لەوانەی بازرگانی بە گۆشت و خۆراک دەکەن ئەم مانگە بە دەرفەت دەزانن بۆ ساغکردنەوەی کاڵای تێکچوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەکانیان دەستیانگرتووە بەسەر پێنج تۆن جگەری بەستووی ئاژەڵ کە لە هاوردەکردنی ئەو جۆرە قەدەغە کراوە و بەشێوەی نایاسایی هێنراوەتە سلێمانی. لیژنەکانی قایمقامیەت دەڵێن، جگەرە بەستووەکە بە شێوەیەکی زانستی لەناو دەبرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوێرەی ڕێنمایی ڤێتەرنەری، هاوردەکردنی جگەری ئاژەڵ قەدەغەیە.
لەلایەکی دیکەوە: دوێنێ لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی دەستیان گرتووە بەسەر 60 تۆن گۆشتی بەستوو کە دوای پشکنین دەرکەوتبوو شیاوی خواردن نییە. گۆشتە بەستووەکەی دوێنێ لەگەڵ پێنج تۆن جگەرە بەستووەکەی ئەمڕۆ هەردووکیان لە مەنگۆلیاوە هاوردە کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە