پسپۆڕێکی کورد هاوبەشی دەکات لە بەرهەمهێنانی ماددەیەک بۆ کەشتیوانانی سەر مانگ
- کوردستان
- 4 ئازار

د.سلێمان جەعفەر، هەڵگری نازناوی زانای پێشکەوتووە senior scientist
ئاڤا نیوز
دامەزراوەیەکی کەنەدی دوای سێ ساڵ لە توێژینەوە، جۆرە ماددەیەکیان بەرهەمهێنا کە بەکاردەهێنرێت بۆ دوورخستنەوەی تۆزی سەر ڕووی مانگ و پاراستنی ئامێر و پۆشاکی کەشتیوانانی سەر مانگ. پسپۆڕێکی کورد لەو دامەزراوە کەنەدییە هاوبەشی بەرهەمهێنانی ئەو ماددەیە بووە.
چیرۆکی سەرەکی: لە مانگی تەمموزی ساڵی 1969 بۆیەکەمجار کەشتییەکی ئاسمانی لەسەر ڕووی مانگ نیشتەوە، دوای ئەو قۆناغە لێکۆڵەران دەریانخست بۆ ئەوەی ئامێر و جلوبەرگی کەشتیوانە ئاسمانییەکان دووربێت لە پاشماوەی تۆزی سەر ڕووی مانگ، پێویستیان بە ڕووپۆشێکە دووریان بخاتەوە لەو جۆرە تۆزە. بە پاڵپشتی دارایی دەزگای ناسا، دامەزراوەی ITLـی کەنەدی ئەو جۆرە ماددەیەی دروستکردووە و ئێستا لە تاقیکردنەوەیە.
لێدوانی فەرمی: د.سلێمان جەعفەر، هەڵگری نازناوی زانای پێشکەوتووە (senior scientist) لە دامەزراوەی ITL ـی کەنەدی بە ئاڤا میدیای وت،
ئەو خۆڵەی لەسەر ڕووی مانگ هەیە بەردەوام دەبێتە کێشە بۆ ئەو ئامێرانەی دەنێردرێن بۆسەر مانگ. دەزگای ناسای ئەمریکی لەگەڵ دامەزراوەی ITL ـی کەنەدی ڕێککەوتووە بۆ دروستکردنی ماددەیەکی کیمایی کە ئامێر و جلوبەرگی کەشتیوانی ئاسمانی دوورخاتەوە لە کاریگەرییەکانی ئەو تۆز و خۆڵەی هەیە، ماوەی سێ ساڵ کار لەسەر ماددەیەکی کیمیایی کرا، ئێستا لەڕێگەی کەشتی ئاسمانی Blue Ghost نێردراوە چاوەڕوانی دەرئەنجامین.
لەلایەکی دیکەوە: جاکۆب کڵایمان، بەڕێوەبەری دامەزراوەی ITL ـی کەنەدی ڕایگەیاندووە، ئەو ماددەیەی بەرهەمهێنراوە لە Kapton دروستکراوە و ڕەنگی زێڕینی درەشاوەی هەیە، وا دەکات تۆز و خۆڵی سەر ڕووی مانگ کە تەنۆڵکەی بچووکن و بە هەمووشتێکەوە دەنوسێن، دووربخاتەوە و نەبێتە مایەی گرفت بۆ ئەو ئامێرانەی دەنێردرێن بۆسەر مانگ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەوانی هەڵەبجە قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە