
دیمەنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەکاتی ڕاگەیاندی گەڕاندنەوەی بڕیک لەو پارە دزراوانەی عێراق، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
یەکێک لە تۆمەتبارە سەرەکییەکانی "دزیی سەدە"، کە سێ ساڵ سزای زیندانیکردنی لەلایەن دادگەوە بۆ دەرکرابوو، بەر یاسای لێبوردنی گشتی دەکەوێت و بڕیاری دەستگیرکردنی هەڵدەوەشێتەوە.
نووسراوی فەرمی: بەگوێرەی نووسراوێکی فەرمیی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کە ئاراستەی پەرلەمان و نووسینگەی سەرۆکوەزیران کراوە، تێیدا هاتووە؛ تۆمەتبار هەیسەم ڕەمەزان جبوری بەر یاسای لێبوردنی گشتی کەوتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە مانگی دووی ساڵی ڕابردوو، دادگەی تاوانەکانی کەرخ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ نور زوهێر، تۆمەتباری سەرەکیی دزیی سەدە و چەند تۆمەتبارێکی دیکە دەرکرد لەوانەش هەیسەم جبووری، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق.
ئەمەش بزانە: لە 21ی مانگی 1ی ئەمساڵ، پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای لێبوردنی گشتیی پەسەند کرد، بەگوێرەی یاساکە بەشێکی زۆری زیندانیانی عێراق بە تایبەتی لە پێکهاتەی سوننەی لە زیندان ئازاد دەکرێت.
باکگراوند: لە ساڵی 2022، دزینی سێ تریلیۆن دیناری عێراق کە دەکاتە دوو ملیار دۆلار و نیو لە دەستەی باج ڕاگەیێنرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا