ژمارەیەک پۆلیس ماوەی چوار مانگە دامەزراون و تاوەکو ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە
- کوردستان
- 4 ئازار
ئاڤا نیوز
ماوەی چوار مانگە ژمارەیەک پۆلیس دامەزراون و تاوەكو ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق ڕەزامەندی خەرجكردنی مووچەكەیانی نەداوە. ژمارەیەک لە نوێنەری ئەو پاسەوانانە داوا لە ئاڤا دەکەن بەدواداچوون بۆ کێشەکەیان بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو 100 پۆلیسەی کە بە گرێبەست و بە فەرمانی سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران دامەزران، دوای چوار مانگ لە دەستبەكاربوونیان تا ئێستا یەك مووچەشیان وەرنەگرتووە. ژمارەیەك لەو پۆلیسانە بە نوێنەرایەتی هەر 100 پۆلیسەکە، داوایان لە ئاڤا کردووە بە دەنگیانەوە بچێت و دەنگیان بگەیەنێت.
ئەمەش بزانە: ئەو پۆلیسانە دەڵێن، دوای مەشق و ڕاهێنانی سەربازی بە گرێبەست دامەزراون و چوار مانگە لە ئەركدان، بەڵام لە دۆخێكی زۆر خراپدان، پۆلیسیان تێدایە خێزاندارە و خاوەن منداڵە و كرێچیشە، هیچ كارێكی دیكەی نییە و چاوەڕێی ئەو مووچەیەیە.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە ئاڤای گوت:
- ئەو پاسەوانانە لە نێوەڕاستی مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو دەستبەكاربوونە و هەموو ڕێوشوێنێكی ئیدارییان بۆ كراوە، بەڵام گرفتەكەیان ئەوەیە تاوەكو ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق ڕەزامەندی خەرجكردنی مووچەكەیانی نەداوە.
- بەدڵنیاییەوە ئەو پۆلیسانە هیچ مافێكیان نافەوتێت، چەند مانگ مووچەیان دواكەوتبێت هەموویان بەیەكەوە پێدەدرێت، بەڵام بابەتەكەیان كەوتووەتە ئەستۆی وەزارەتی دارایی عێراق، دارایی هەرێمی كوردستان لە گفتوگۆی بەردەوامدایە لەگەڵ بەغدا بۆ ئەوەی بەزووترین كات مووچەكەیان بۆ دابین بكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە