
ئەحمەد حاسوود، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە زۆرینەی دەنگ سەرۆکی ئەنجوومەنەکەی لە پۆستەکەی دوورخستەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە دانیشتنێکدا، لێپرسینەوەیان لەگەڵ ئەحمەد حاسوود، سەرۆکی ئەنجوومەنەکە کرد و بڕیاریان دا لە پۆستەکەی دووریبخەنەوە.
هۆکارە زانراوەکان: سەرۆکی ئەنجوومەن چەندین تۆمەتی سەرپێچیکردنی یاسایی لەلایەن هاوپەیمانی "نەینەوا موەحەدە" ئاراستە کرابوو، بەهۆی ئەمەشەوە بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنەکە لە پۆستەکەی لادرا.
قووڵتر: بەگوێرەی چەندین بەڵگەنامە "ئەحمەد حاسوود" ڕووبەڕووی چەندین دۆسیەی گەندەڵی بووبوو، لەوانەش؛ بەکارهێنانی ناونیشانی زانستیی ساختە، چونکە بڕوانامەکەی لە عێراق باوەڕپێکراو نییە، هاوکات بەگوێرەی نووسراوێکی زانکۆی موسڵ، ئەحمەد حاسوود چوار جار هەوڵی داوە بڕوانامەکەی هاوتا بکات، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا لە عێراق پلەی بریکاری وەزیری هەیە و بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە دەبێت بڕوانامەی بەکالۆریۆسی باوەڕپێکراوی لە عێراق دا هەبێت.
زانیاریی زیاتر: حاسوود دەرچووی ئامادەییە لە بەشی ئەدەبی، سەرەڕای ئەوەش بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە پزیشکیی ددان لە وڵاتی ئۆکراینا بەدەست هێناوە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد نازم دووبەردانی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەنجوومەنی پارێزگا محەممەد جبووری، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ڕاسپارد بە سەرۆکایەتیکردنی ئەنجوومەنەکە تاوەکو سەرۆکێکی نوێ هەڵبژێردرێت.
وتیشی: لەئێستادا هاوکێشەیەکی نوێی سیاسی لە ئەنجوومەنی پارێزگاکە هەیە، هاوپەیمانیی "نەینەوا موەحەدە" لە بەرفراوانبوون دایە، هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ پێویستی بە سازان و ڕێککەوتنی نوێ هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەیان هاووڵاتی کوردستان لە تایلەند گیریان خواردووە و ناتوانن بگەڕێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 1 خولەک لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی جەخت لە بڕیارێکی لەبارەی مووچەی پلە باڵاکان دەکاتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گرژییەکانی ئێران و ئیسرائیل گەیشتنی گەنمی ئەمریکی بۆ عێراق دوادەخەن
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی پشتیوانیی عێراق بۆ ئێران ڕادەگەیەنێت و داوای ڕاگرتنی هێرشەکان دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق لە یەک مانگدا زیاتر لە دوو هەزار زیندانی ئازاد کراون
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بانگەوازێک لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراقەوە