
تابلۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق - ژمارەیەک شەددەی دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكراي كرد، لەپێناو کەمکردنەوەی خەرجییەکانی حکومەت لە خشتەکانی بودجەی ئەمساڵدا دامەزراندنی نوێ ناکرێت.
وێنە گەورەکە: پێشبینی دەکرێت خشتەکانی بودجە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە بگاتە پەرلەمان و پەسەند بکرێت، بەمەش کۆتایی دێت بە بابەتی بودجە، چونکە تەمەنی حکومەتەکەی سوودانی ئەمساڵ کۆتایی دێت.
لێدوانی فەرمی: عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند:
- حکومەت هەندێک گۆڕانکاری لە خشتەی بودجەدا دەکات، بەڵام خەرجی بودجەی ئەمساڵی عێراق لە بودجەی ساڵی ڕابردوو زیاتر نابێت.
- لە خشتەکانی بودجەی ئەمساڵدا دامەزراندن و گرێبەستی نوێ ڕاگیراوە و تەنیا گرێبەستی ئەو فەرمانبەرانەی پێشووتر نوێ دەکرێتەوە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: بەهۆی دەرهێنانی دامەزراندن لە خشتەی بودجەی ئەمساڵ، بڕیاری دامەزراندنی هەزاران دەرچووی زانکۆکان (بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا) لەگەڵ دەرچووانی کۆلێژە پزیشکییەکان بەشێوەیەکی کاتی ڕادەگیرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز